56 خولەک پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
گوشارە هاوتەریبەکانی ئێران؛ لە ئامانجگرتنی ئۆپۆزسیۆنەوە تا دروستکردنی ئاستەنگ بۆ چەکی دەستووریی هەرێم
کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوپەیمانە شیعییەکانی لە عێراق، هێڵێکی تازەی فشار و ئاڵۆزییان دژی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە؛ ستراتیژییەک کە لە یەک کاتدا دوو ئاراستەی سەرەکی دەگرێتە بەر، بەکارهێنانی هێزی سەربازی لەلایەک، و هەوڵی دروستکردنی گوشاری سیاسی و یاسایی لەلایەکی ترەوە.

بۆردومانکردنی بنکەکان لە کاتی ئارامیدا
لەسەر ئاستی مەیدانی، کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی بۆ سەر بارەگا و ئۆردوگاکانی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵات چڕکردۆتەوە. لە دوایین پەلاماردا، ناوەندی سورداشی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە سێ درۆن ئامانج گیرا و زیانی ماددی لێکەوتەوە، بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵە، ژمارەی ئەو مووشەک و درۆنانەی ئاڕاستەی بارەگاکانیان کراون ١٠٨ دانەی تێپەڕاندووە. ئەم هێرشانە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێن کە حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان هیچ چالاکییەکی سەربازییان لە سنوورەکانی هەرێمەوە ئەنجام نەداوە، بەڵام تاران ئەم پرسە وەک کارتێک بۆ نائارامکردنی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنێت و لە سەرەتای هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران لە کۆتایی شوباتی ئەمساڵ، ئێران بە بیانووی لێدان لە بنکە وبارەگاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر لە هەزار هێرشی درۆنیی و مووشەکییان بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

تێکەڵکردنی هێزی دەستووری و ئۆپۆزسیۆن لە پرۆسەی چەکداماڵیندا
لە ڕەهەندە سیاسییەکەدا، لایەنە شیعییەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی، لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا (کە وادەی ٣٠ی ئەیلوولی بۆ دیاریکراوە)، هەوڵی گشتگیرکردنی پرۆسەکە دەدەن تا هێزە کوردییەکانیش بگرێتەوە. لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەتدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە چەکداماڵین گرووپە کوردییەکانیش دەگرێتەوە.
ئەم جووڵەیەی بەرەی شیعە لە کاتێکدایە کە جیاوازییەکی ڕوون لە نێوان پێگەی یاسایی هێزەکاندا هەیە:
هێزی پێشمەرگە: بەپێی دەستووری عێراق هێزێکی فەرمی و دانپێدانراوە، و وەک قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی پێداوە، چەکی پێشمەرگە دەستوورییە.
حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان: هێزی ڕێکخراوی ناوخۆیی عێراق نین تا لە چوارچێوەی میلیشیاکاندا مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، بەڵکو پەیوەستن بە هاوکێشە ڕێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوان بەغدا و تارانەوە.

ئامانجی پشتی هاوکێشەکە
چاودێران پێیان وایە تێکەڵکردنی چەکی پێشمەرگە و حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان لەگەڵ چەکی میلیشیاکانی دەرەوەی یاساکانی عێراقدا، تاکتیکێکە بۆ کاتکڕین و لاوازکردنی پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان. لەلایەک بە بۆردومانکردنی سنوورەکان بێپەنایی هەرێم نیشان دەدەن، لەلایەکی ترەوە بە پەلکێشکردنی چەکی هێزە کوردییەکان بۆ ناو پرۆسەی چەکداماڵین، هەوڵی ڕەوایەتیدان بە مانەوەی چەکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەدەن.
-
گوشارە هاوتەریبەکانی ئێران؛ لە ئامانجگرتنی ئۆپۆزسیۆنەوە تا دروستکردنی ئاستەنگ بۆ چەکی دەستووریی هەرێم
|
-
بۆچی وڵاتان زێڕەکانیان لە ئەمریکا دەکێشنەوە؟
|
-
دوو پێنت هاوسی گرانبەها کە پەیوەندییان بە موجتەبا خامنەییەوە هەیە لە لەندەن بۆ فرۆشتن دانراون
|
-
ئۆجالان، بایک و قەرەیلان نەخشەڕێگەی نوێ ئاشکرا دەکەن
|
-
عێراق سیستمی بودجەی دەگۆڕێت؛ جێگیرکردنی گرێبەستەکان لە سایەی ئاڵنگارییە داراییەکاندا
|
-
جەمیل بایک: پرۆسەی ئاشتی لەبەردەم بنبەستدایە و پێویستی بە هەنگاوی یاسایی و سیاسییە
|
-
دادگای تاوانەکانی سلێمانی وتەی شەش تۆمەتباری دۆسیەی لالەزاری وەرگرت و دانیشتنەکەی هەڵپەسارد
|
-
وەفدەکەی هەرێم بۆچی لە بەغدان؟
|
-
مالیکی و کەعبی وەڵامی گوشارەکان دەدەنەوە؛ ناردنی ستیڤن ڤەیگن و ئامادەکاری بۆ سیناریۆی ڕەتکردنەوەی چەکدانان
|
|
|
|