15 کاتژمێر پێش ئێستا
236 جار خوێنراوەتەوە
بۆچی وڵاتان زێڕەکانیان لە ئەمریکا دەکێشنەوە؟
کاتێک بانکی ناوەندیی هۆڵەندا بەمدواییە چەندین تۆن یەدەگی زێڕی لە ئەمریکای باکورەوە گواستەوە بۆ لەندەن، ئەم هەنگاوە وەک ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانێکی قورس لێکدرایەوە.
ئەو زێڕەی هۆڵەندا لە ئەمریکا و کەنەدا هەڵیگرتبوو زیاتر لە ٣٠٠ تۆن بوو، نزیکەی ٨٦ تۆنی گواستەوە بۆ لەندەن و ئەوی تریش دەگوازێتەوە بۆ وڵاتەکەی، ئەمەش وەک ئامادەکاری بۆ ئاڵۆزی جیۆسیاسی، بۆ ئەوەی هەر ڕووداوێک ڕوویدا بە ئاسانتر مامەڵەی لەگەڵ بکەن.
پرسیارەکە ئەوەیە، بۆچی هۆڵەندا و پێشتریش چەند وڵاتێک ئەم هەنگاوەیان ناوە، ئایا ئامادەکارییە بۆ قەیرانێکی ئابووری گەورە کە لە پشت پەردەوە ئەگەری ڕوودانی هەیە؟
پێشتریش فەڕەنسا یەدەگی زێڕی خۆی لە ئەمریکاوە بۆ وڵاتەکەی گەڕاندەوە، بانکی ناوەندیی ئەڵمانیاش لە ٢٠١٦ هەمان هەنگاوی نا.
ئەمە هەنگاوێکی نوێ نییە، بەڵکو لە کاتی قەیران و ئاڵۆزییە سیاسییەکاندا دەنرێت، تەنانەت ئەمە لە پێش جەنگی جیهانیی دووەم و لە جەنگی ساردیشدا ڕوویداوە، بەڵام ترسی سەرەکیی ئەوەیە ناکۆکییە سیاسییەکان وابکات ئەمریکا یان هەر وڵاتێکی تر کە زێڕەکەی تێدا هەڵگیراوە پەنا بۆ زیادکردنی سوو ببەن.

بانکی ئینگلتەرا لە لەندەن، یەکێکە لە گەورەترین بانکەکانی پارێزەری زێڕ لە جیهان، مێژووەکەی بۆ ٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەرێتەوە، زیاتر لە ٤٠٠ هەزار قاڵبی ئاڵتوونی تێدا هەڵگیراوە، کە بەهاکەی زیاترە لە ملیار جونەیهی ئیستەرلینی.تا ئێستاش پارێزراوترین بانکە بۆ هەڵگرتنی زێڕ لە جیهاندا.
گواستنەوەی هەر تۆنێک زێڕ بە ڕێوشوێنی ئەمنیی و دارایی تونددا تێدەپەرێت، بۆیە وڵاتان ناچار نەبن پەنای بۆ نابەن، هەرچەندە هەندێک لە وڵاتان پەنا بۆ ئاڵوگۆڕی زێڕەکە دەبەن نەک گواستنەوەی.
بەشێکی وڵاتان ناچارن بۆ کەمکردنەوەی تێچووی پاراستنی زێڕەکە لە وڵاتانی بەهێز لەڕووی ئابووری و ئەمنییەوە بیپارێزن، کە ئەمەش بە بانکە بچوکەکان ناکرێت، بەپێی ئامارێکیش کڕینی زێڕ لەم ساڵانەی دواییدا زیادیکردووە، بەشێوەیەک لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا ساڵانە بانکە ناوەندییەکان نزیکەی هەزار تۆن زێڕیان کڕیوە، لەکاتێکدا دەیەی ڕابردوو نزیکەی ٥٠٠ تۆن بووە. زیادبوونی کڕینی زێڕیش بەهۆی خۆئامادەکردن بووە بۆ قەیرانێکی گەورەی ئابووری جیهانی.

لەلایەن بانکە ناوەندی و وەبەرهێنەرەکانەوە زێڕ وەک پەناگەیەکی ئارام لێی دەڕوانرێت، تا لە ململانێ سیاسی و سەربازی و جەنگە ئابووریەکاندا پەنای بۆ ببەن، تا ڕادەیەکیش بەهاکەی پاراستووە و بەرزکردنەوەی بەهای سوو کاریگەری زۆری لەسەری نەبووە،هەرچەندە لەماوەی چەندین دەیەی رابردوودا بەردەوام بەهاکەی بەرزبووەتەوە.
-
بۆچی وڵاتان زێڕەکانیان لە ئەمریکا دەکێشنەوە؟
|
-
دوو پێنت هاوسی گرانبەها کە پەیوەندییان بە موجتەبا خامنەییەوە هەیە لە لەندەن بۆ فرۆشتن دانراون
|
-
ئۆجالان، بایک و قەرەیلان نەخشەڕێگەی نوێ ئاشکرا دەکەن
|
-
عێراق سیستمی بودجەی دەگۆڕێت؛ جێگیرکردنی گرێبەستەکان لە سایەی ئاڵنگارییە داراییەکاندا
|
-
جەمیل بایک: پرۆسەی ئاشتی لەبەردەم بنبەستدایە و پێویستی بە هەنگاوی یاسایی و سیاسییە
|
-
دادگای تاوانەکانی سلێمانی وتەی شەش تۆمەتباری دۆسیەی لالەزاری وەرگرت و دانیشتنەکەی هەڵپەسارد
|
-
وەفدەکەی هەرێم بۆچی لە بەغدان؟
|
-
مالیکی و کەعبی وەڵامی گوشارەکان دەدەنەوە؛ ناردنی ستیڤن ڤەیگن و ئامادەکاری بۆ سیناریۆی ڕەتکردنەوەی چەکدانان
|
-
لە لێدوانێکەوە بۆ دادگا؛ دانپێدانانەکەی هادی عامری کەیسێکی نوێ لەسەر سەرکوتکارییەکانی تشرین دەکاتەوە
|
|
|
|