1 کاتژمێر پێش ئێستا
30 جار خوێنراوەتەوە
بڕیارە نوێیەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ لە حکومەتەوە تاوەکو کۆنترۆڵکردنی چەک
چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لەسەر تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەت و یەکڕیزیی هێزەکانی دەکاتەوە؛ حوزەیرانی 2027 وەک دوا مۆڵەت بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دیاریکرا.
چوارچێوەی هەماهەنگیی هێزە شیعەکان، کۆبوونەوەی خولیی ژمارەی (٢٩٥)ی لە نووسینگەی د. عەبدولحوسێن ئەلمووسەوی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی و بە ئامادەبوونی عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیران بەڕێوەبرد، تێیدا دواین پێشھاتەکانی گۆڕەپانی نیشتمانی و ناوچەیی تاوتوێ کران و چەندین دۆسیەی هەستیار یەکلاکرانەوە.

تەواوکردنی پێکهاتەی حکومی
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆسیەی تەواوکردنی پێکهاتەی حکومی بە وردی تاوتوێ کرا. ئامادەبوان جەختیان لە گرنگیی خێرا یەکلاکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکان کردەوە، بە مەرجێک بەپێی پێوەرەکانی لێهاتوویی و دەستپاکی بن و بە شێوازێک گونجاو ببن لەگەڵ شایستە نیشتمانییەکاندا، بە مەبەستی دڵنیابوون لە ڕێکوپێکی و بەردەوامیی کارکردنی دەزگاکانی دەوڵەت.
ئامادەکارییەکان بۆ کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
لایەنە بەشداربووەکان ئامادەکارییە تایبەتەکانیان بۆ سەردانی چاوەڕوانکراوی سەرۆک وەزیران بۆ نیویۆرک تاوتوێ کرد، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کارەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان. لەم چوارچێوەیەدا، جەخت لە گرنگیی گەیاندنی پەیامەکانی عێراق کرایەوە سەبارەت بە پاراستنی سەروەریی وڵات، ڕەتکردنەوەی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی، پشتگیریکردنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە، دەرخستنی ئەو دەستکەوتانەی کە لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوەدا بەدەستهاتوون.

یەکڕیزی و پشتیوانیکردنی حکومەت
ئامادەبوان جەختیان لەسەر بەردەوامیی یەکڕیزی و هاوسەنگیی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سووربوونیان لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگی کردەوە؛ بە جۆرێک کە ڕڕەوی دەستووری و سەقامگیریی سیاسی بپارێزێت. هەروەها دووبارە پشتگیریی خۆیان بۆ حکومەت دووپات کردەوە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکان و بەدیهێنانی بەرنامە حکومییەکەی.
دیاریکردنی دوا مۆڵەت بۆ چەکی دەوڵەت
سەبارەت بە دۆسیەی ئەمنی، هشام عەلی، پێشکەشکار و ڕۆژنامەنووسی دیاری کەناڵی " شەرقیە نیوز"، ئاشکرای کردووە کە چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی شەوی ڕابردوودا ڕێککەوتووە لەسەر ئەوەی ڕۆژی 30ی حوزەیرانی 2027 ببێتە دوا مۆڵەت بۆ کۆکردنەوە و قۆرغکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا. بە گوتەی ناوبراو، پێشنیازەکە لەلایەن هادی عامرییەوە خراوەتەڕوو و ڕەزامەندیی زۆرینەی ئەندامانی چوارچێوەکەی بەدەستهێناوە.
-
لێدوانە توندەکانی ترەمپ و وەڵامی پاسداران؛ واشنتۆن و تاران لەبەردەم بژاردەی سەربازی یان ڕێککەوتندا
|
-
بڕیارە نوێیەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ لە حکومەتەوە تاوەکو کۆنترۆڵکردنی چەک
|
-
ئەنجومەنی وەزیران سێ وەزارەت بۆ بەدواداچوونی پشکی هەرێم لە قەرزە فیدراڵییەکان ڕادەسپێرێت
|
-
ساڵی نوێی خوێندن لەگەڵ کێشەی دوو دەوامی و سێ دەوامی دەستیپێکردەوە
|
-
پانێڵ و لوتکە ئابوورییەکان لە هەرێمی کوردستان؛ کاتێک قسەکان لە هۆڵەکاندا دەمێننەوە و گەنجیش چاوەڕێی کارە
|
-
جووڵە سیاسییەکان و سکاڵا یاساییەکان؛ پارتی و یەکێتی لە ڕێککەوتندان و نەوەی نوێش لە چاوەڕوانیدا
|
-
لە بابولمەندەبەوە تا مەککە و مەدینە
|
-
لە هەوڵی کودەتاوە بۆ پاراستن؛ لە دانیشتنی دادگایی لاهور شێخ جەنگیدا چی وترا؟
|
-
یەکێتی؛ هونەری تواندنەوەی ڕکابەر و گۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکان
|
|
|
|