2   کاتژمێر پێش ئێستا 54 جار خوێنراوەتەوە

کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی دەڤەری ڕاپەڕین تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ بەڵگە و زانیارییەکی فەرمی و پشتڕاستکراوە نییە کە سەلمێنەری ئەو وێنە و هەواڵانە بێت کە باس لە خنکانی کۆچبەرانی دەڤەری ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاستدا دەکەن،   تەنها ئەوە هەیە کە پەیوەندیی ژمارەیەک گەنج لەگەڵ کەسوکاریان پچڕاوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەبوبەکر عەلی ئاماژەی بەوە دا کە راستە ١٠ گەنج لە شەوی ١٣ لەسەر ١٤ی ئازاری ٢٠٢٦، ١١ کەس لە ٥ی ئاب و سێ کەسی تریش لە ٢٧ی ئابەوە هیچ پەیوەندییەکیان نەماوە، بەڵام گومانی تێدا نییە کە ئەم گروپانە هی یەک قاچاخچی نەبوون و لە یەک کاتدا بەڕێ نەکراون.

 هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە وەک کۆمەڵەکەیان لەگەڵ کەسوکاری ئەو گەنجانە لەسەر هێڵن و پەیوەندییان بە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم، وەزارەتی دەرەوەی عێراق و فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە کە ئەو تەرمانەی باس دەکرێن تەرمی گەنجەکانی ڕاپەڕین بن.

ئەبوبەکر عەلی ئەوەشی خستە ڕوو، کە لە ڕێگەی پەیوەندییە بەردەوامەکانیان لەگەڵ ڕێکخراو و چالاکوانانی بواری پەنابەران لە ئەوروپا بەدواداچونی وردیان ئەنجامداوە، سەرەڕای ئەوەی پێشتر هەواڵی خنکانی ١٨ کۆچبەری سنووری ڕانیە و قەڵادزێ لە ئاوەکانی نێوان لیبیا و ئیتالیا بڵاو بووەوە، بەڵام دوای بەدواداچوونی مەیدانی لە نەخۆشخانە، بەندیخانە و بنکەکانی پۆلیسی ناوچەکانی پالێرمۆ و کالابڕیا لە ئیتالیا، هیچ سەرداوێک و زانیارییەکی ڕاست دەستنەکەوتووە و تەنها ڕاستییەکە ئەوەیە کە پەیوەندیی ۲۱ کۆچبەر پچڕاوە.

لە کۆتاییشدا، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا ئاماژەی بەوە کرد، تەنها لە ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵدا ۳۸۸ گەنجی هەرێمی کوردستان کە زۆربەیان خەڵکی ڕاپەڕین بوون، بە هەوڵی کۆمەڵەکەیان و لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە گەڕێنراونەتەوە بۆ کوردستان، و داواشی لە دەزگا ئەمنییەکان کرد کە فشار بخەنە سەر کەسوکاری گەنجان بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەڕێکەوتنیان بە ڕێگای مەترسیداری لیبیا و تونس بگرن.

  • کۆبوونەوە باڵاکانی بافڵ تاڵەبانی لە تاران؛ پەیامی هاوسەنگی و بەهێزکردنی کەناڵەکانی گفتوگۆ و ئابووری

  • نەخشەی نوێی سیاسی هەرێم؛ مەرجەکانی یەکێتی و هەڵوێستی پارتی لەبارەی دابەشکردنی پۆست و دەسەڵاتەکانەوە

  • کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی دەڤەری ڕاپەڕین تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە

  • چەک ڕادەستی وەزارەتی بەرگری ناکرێت؛ وردەکاریی ڕێککەوتنی نوێ لەسەر دۆسیەی چەکداماڵینی گرووپەکان

  • کۆبوونەوەی سێ کاتژمێری واشنتون و تاران؛ ترەمپ پێشبینی ڕێککەوتن دەکات و ئێرانش مەرجەکانی ڕادەگەیەنێت

  • لە هەرێمی کوردستان؛ 843 هەزار ئاوارە و پەنابەر هەن و نیگەرانیی دیمۆگرافیش هەڵکشاوە

  • ڕەتکردنەوەی پڕۆژەی ڕووناکی لە پێنجوێن؛ هێزێک خێمەی سوتاند و دەیان خۆپیشاندەری دەستگیرکرد

  • دوای دابەزینی بۆ 1.5%؛ سوپای عێراق دەرگا بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان دەكاتەوە

  • لە نیویۆرکەوە بۆ بەغداد؛ عەلی زەیدی خشتەی کاتیی ڕادەستکردنی چەک بە دەوڵەت ئاشکرا دەکات

سەرەکی