2   کاتژمێر پێش ئێستا 65 جار خوێنراوەتەوە

نەخشەی نوێی سیاسی هەرێم؛ مەرجەکانی یەکێتی و هەڵوێستی پارتی لەبارەی دابەشکردنی پۆست و دەسەڵاتەکانەوە

دوای نزیکەی دوو ساڵ لە پەککەوتن، ئاماژە ئەرێنییەکان لە هەولێر و سلێمانییەوە دەریدەخەن کە پارتی و یەکێتی لە ڕێگەی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هاوسەنگن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لە هەولێر و سلێمانییەوە ئاماژەی ئەرێنی سەریان هەڵداوە کە ئاراستەی دۆخەکە بەرەو نزیکبوونەوە و گەیشتن بە ڕێککەوتنێک دەبات بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ بەهۆی قەیران و جیاوازییەکانی نێوان هەردوو حزبی دەسەڵاتدار، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەکیکەوتبوو.

بەپێی زانیارییەکانی ئیرادە میدیا، بنەمای لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو حزب لەسەر ئەوە بنیات نراوە، کە پۆستەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم و سەرۆکایەتیی حکومەت بۆ پارتی بن، لە بەرامبەردا جێگرەکانیان لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ یەکێتی دەبن.

 لە پاڵ ئەمەشدا، یەکێتی داوای فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی هەردوو جێگر دەکات بۆ ئەوەی هاوبەشیی راسترین بەڕێوەبردن لە هەرێمدا بێتە کایەوە. سەبارەت بە پشکە وەزارییەکانیش، بڕیارە وەزارەتەکانی دارایی و پێشمەرگە بۆ یەکێتی و وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و ناوخۆش بۆ پارتی یه‌كلا ببنه‌وه‌.

جێگەی باسە لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی پەرلەمانی کوردستاندا، پارتی دیموکراتی کوردستان بە ٣٩ کورسی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، یەکێتیی نیشتمانیش بە ٢٣ کورسی لە پلەی دووەمدا هات و دواتر هاوپەیمانییەکی لەگەڵ حزبی "نەوەی نوێ" بەدەستهێنانی ١٥ کورسی پێکهێنا بۆ هاوسەنگکردنی هاوکێشەکە. سەرەڕای تێپەڕبوونی کات و کۆبوونەوەی پەرلەمان تەنها بۆ سوێندخواردن لە کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڵام ناکۆکییەکان هێشتەوە دۆخەکە بە هەڵواسراوی بمێنێتەوە.

لە ئێستادا، سەرەڕای بوونی هەندێک مەرج و جیاوازی لە نێوان هەردوو حزبدا، بەرپرسانی هەردوولا جەخت لەوە دەکەنەوە کە نیازێکی جددی هەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی و پێکهێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ، کە دوور بێت لە قۆرغکاری و بتوانێت وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بێت.

لەهەنگاوێکدا بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکان،دوو هەفتە لەمەوبەر، مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی دووبەدوویان ئەنجامداوە. سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچووە و لێکتێگەیشتنی باش لەسەر پرسە ناکۆکەکان دروست بووە.

هاوکات، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبووەوە و جەختی لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە کردەوە.

  • کۆبوونەوە باڵاکانی بافڵ تاڵەبانی لە تاران؛ پەیامی هاوسەنگی و بەهێزکردنی کەناڵەکانی گفتوگۆ و ئابووری

  • نەخشەی نوێی سیاسی هەرێم؛ مەرجەکانی یەکێتی و هەڵوێستی پارتی لەبارەی دابەشکردنی پۆست و دەسەڵاتەکانەوە

  • کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی دەڤەری ڕاپەڕین تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە

  • چەک ڕادەستی وەزارەتی بەرگری ناکرێت؛ وردەکاریی ڕێککەوتنی نوێ لەسەر دۆسیەی چەکداماڵینی گرووپەکان

  • کۆبوونەوەی سێ کاتژمێری واشنتون و تاران؛ ترەمپ پێشبینی ڕێککەوتن دەکات و ئێرانش مەرجەکانی ڕادەگەیەنێت

  • لە هەرێمی کوردستان؛ 843 هەزار ئاوارە و پەنابەر هەن و نیگەرانیی دیمۆگرافیش هەڵکشاوە

  • ڕەتکردنەوەی پڕۆژەی ڕووناکی لە پێنجوێن؛ هێزێک خێمەی سوتاند و دەیان خۆپیشاندەری دەستگیرکرد

  • دوای دابەزینی بۆ 1.5%؛ سوپای عێراق دەرگا بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان دەكاتەوە

  • لە نیویۆرکەوە بۆ بەغداد؛ عەلی زەیدی خشتەی کاتیی ڕادەستکردنی چەک بە دەوڵەت ئاشکرا دەکات

سەرەکی