1     کاتژمێر پێش ئێستا 46 جار خوێنراوەتەوە

کۆبوونەوەی سێ کاتژمێری واشنتون و تاران؛ ترەمپ پێشبینی ڕێککەوتن دەکات و ئێرانش مەرجەکانی ڕادەگەیەنێت

لە نیویۆرکەوە تاوەکو مەرجەکانی بەگەڕخستنەوەی گەرووی هورمز؛ ترەمپ باسی لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەکات

لە ٩٨ەمین ڕۆژی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتون و تاران، و دوای ٢٠٧ ڕۆژ لە هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان هەردوو لایەن، پێشهاتە سیاسی و دیپلۆماسییەکان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی خولی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک خێرا بوونەتەوە و ئاماژەی ئەرێنی بەرەو ڕێککەوتن دەردەکەون.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و ئاژانسی ڕۆیته‌رز، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا چاوی بە ستێڤ ویتکۆف و جارد کۆشنەر، نێردراوانی تایبەتی ئەمریکا کەوتووە. ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لە ڕێگەی نێوەندگیریی قەتەرییەوە بەڕێوەچووە و ستێڤ ویتکۆفیش جەختی لەوە کردەوە کە گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لە ڕێگەی ئەو نێوەندگیرانەوە ئەنجام دراوە.

لەلایەکی ترەوە، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، عێراقچی مەرجەکانی بڕیاربەدەستانی ئێرانی بۆ بەگەڕخستنەوەی گەرووی هورمز بە نێردراوانی ئەمریکا ڕاگەیاندووە، لەوانەش هەڵگرتنی بەپەلەی گەمارۆکان، ئازادکردنی دەستبەجێی داراییە بلۆکراوەکان، کۆتاییهێنان بە جەنگ لە تەواوی بەرەکاندا. هاوکات بەرپرسێکی باڵای ئێران بە ڕۆیته‌رزیان ڕاگەیاندووە کە تاران ئامادەیە بە مەرجی کەمکردنەوەی فشاری سەربازیی ئەمریکا و هەڵگرتنی بلۆکەی بەندەرەکان، گەرووی هۆرمز لە ماوەی چەند ڕۆژدا بکاتەوە.

سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە نیویۆرک ئاشکرای کرد، وەفدەکەی بە سەرۆکایەتیی جارد کۆشنەر و ستێڤ ویتکۆف، کۆبوونەوەیەکی سێ کاتژمێری "زۆر بەرهەمدار و باش"یان لەگەڵ وەفدی ئێران ئەنجام داوە، و پێشبینی دەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە کە تاران خوازیاری دیالۆگە و پەیوەندییەکان لە قۆناخی بەرەوپێشچووندان، و ڕاشیگەیاند پێشبینی دەکات ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی نیوەخولی کۆنگرێس لە تشرینی دووەم بگەنە ڕێککەوتن.

ئەم گۆڕانکارییە لە زمانی واشنتوندا لە کاتێکدایە کە ترەمپ تەنها کاتژمێرێک پێشتر لەسەر سەکۆی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڕەشەی توندی لە ئێران کردبوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەش جەختی لە هێڵی سووری وڵاتەکەی کردەوە سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی و ڕەتکردنەوەی دەستگەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی. چاودێران پێیان وایە هێشتا بەڵگەنامە یان ڕێککەوتنێکی کۆتایی ڕانەگەیەنراوە، بەڵام گۆڕینی زمانی واشنتون لە هەڕەشەی لەناوبردن بۆ باسكردنی نزیکبوونەوە لە چارەسەر، دیمەنێکی نوێی بۆ داهاتووی ناکۆکییەکانی ناوچەکە نەخشاندووە.

  • چەک ڕادەستی وەزارەتی بەرگری ناکرێت؛ وردەکاریی ڕێککەوتنی نوێ لەسەر دۆسیەی چەکداماڵینی گرووپەکان

  • کۆبوونەوەی سێ کاتژمێری واشنتون و تاران؛ ترەمپ پێشبینی ڕێککەوتن دەکات و ئێرانش مەرجەکانی ڕادەگەیەنێت

  • لە هەرێمی کوردستان؛ 843 هەزار ئاوارە و پەنابەر هەن و نیگەرانیی دیمۆگرافیش هەڵکشاوە

  • ڕەتکردنەوەی پڕۆژەی ڕووناکی لە پێنجوێن؛ هێزێک خێمەی سوتاند و دەیان خۆپیشاندەری دەستگیرکرد

  • دوای دابەزینی بۆ 1.5%؛ سوپای عێراق دەرگا بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان دەكاتەوە

  • لە نیویۆرکەوە بۆ بەغداد؛ عەلی زەیدی خشتەی کاتیی ڕادەستکردنی چەک بە دەوڵەت ئاشکرا دەکات

  • بۆ پشکنینی DNA و ناسینەوەی هۆکارەکان؛ دەستکرا بە هەڵدانەوەی گۆڕێکی تری بە کۆمەڵی قوربانیانی شنگال

  • خۆشەویستی و هاوڕێیەتی و خولیای ڕۆشنبیری؛ئەڵمانەکان خۆیان فێری کوردی دەکەن

  • وردەکاری یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان

سەرەکی