7 کاتژمێر پێش ئێستا
64 جار خوێنراوەتەوە
تورکیا سەربازگەی زێلکان چۆڵ دەکات و چەککردنی گرووپەکانی شنگال دەکاتە مەرج
بە ڕێککەوتنی عێراق و تورکیا؛ سەربازگەی زێلکان ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت گرووپەكانیش لە شەنگال چەك دەكرێن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش کە دوای دیدارێکی نێوان عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە نیویۆرك بڵاو کرایەوە، هەردوولا لەسەر چەند پرسێکی ئەمنی و ستراتیژی ڕێککەوتن.
لە گرنگترین خاڵەکانی ڕێککەوتنەکەدا، بڕیار درا هێزەکانی تورکیا بە شێوازێکی قۆناغ بەندی و بەپێی مەرج و کاتی دیاریکراو، سەربازگەی باشیک - زێلکان ڕادەستی حکومەتی فیدراڵیی عێراق بکەن. هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر سەپاندنی تەواوەتیی دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراق لە شنگال و کۆتاییهێنان بە بوونی چەکدارە بیانییە قەدەغەکراوەکان کردەوە.
جگە لەم بابەتە ئەمنییانە، ڕێککەوتن کرا لەسەر فراوانکردنی قەبارەی بازرگانی و وەبەرهێنان، جێبەجێکردنی خێرای ڕێککەوتننامە واژۆکراوەکان و خێراکردنی کارکردن لە پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگەی گەشەپێداندا.
تۆم باراك، باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیاو نێردەی تایبەتی سەرۆك ئەمریكا بۆ عێراق دەڵێت، مێژوو بە دەگمەن خاڵە وەرچەرخانەکانی خۆی رادەگەیەنێت؛ بەڵکو لە بێدەنگیدا تارەکانی دەچنێت، هەنگاوی ئەنقەرە بۆ گەڕانەوەی زیلکان بۆ بەغداد- بەپێی میکانیزم و هێڵی کاتی رێککەوتن لەسەرکراو- یەکێکە لەو تارانە.
باراك لەسەكۆی "ئێكس" نوسيویەیی، ئەم هەنگاوە خزمەت بە هەردوو سەروەری عێراق و ئاسایشی تورکیا دەکات، ئەوەی لە دوورەوە وەک ئاژاوە دەردەکەوێت، لە راستیدا ناوچەیەكە سەرقاڵی بونیاتنانی نەزمی خۆیەتی.
سهربازگهی زێلكان دهكهوێته ناحیهی باشیك له سنووری پارێزگای نهینهوا، دوای هاتنی تیرۆرستانی داعش بۆ عێراق له ساڵی 2014، سوپای توركیا ئهو كاته لهسهر داوای حكومهتی عێراق سهربازگهكهی لهو سنووره جێگیركرد، لەوکاتەشەوە زیاتر له دەیان جار سهربازگهكه كراوهته ئامانج.

تورکیا دەیان بنکە و بارەگای سەربازی لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و باکووری عێراق هەیە.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکان و چاودێران، تورکیا زیاتر لە ٦٠ بنکە و خاڵی سەربازی لە خاکی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
ئەم بارەگایانە زیاتر لە ناوچە سنورییەکانی پارێزگای دهۆک، هەولێر ( ناوچە شاخاوییەکانی وەکو برادۆست، باڵەکایەتی و زینی وەرتێ) و ناوچەکانی قەندیل بڵاوبوونەتەوە.
هێزەکانی تورکیا لە دەرەوەی ناوچە شاخاوییەکان، لە سەربازگەی بەعشیقە لە دەشتی نەینەوا و سەربازگەی زیلکان بوونیان هەبووە.
تورکیا ئامانجی سەرەکی بوونی ئەم هێزانە بۆ لێدان و سنووردارکردنی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەگێڕێتەوە کە لەو ناوچانە نیشتەجێن.

سوپای تورکیا چەندین ئۆپەراسیۆنی گەورەی زەمینی و ئاسمانی (وەکو چنگ) لەم ناوچانە ئەنجامداوە.
کشانەوە لە بەعشیقە و زیلکان بەپێی ڕێککەوتنێکی ئەمنیی نێوان عێراق و تورکیایە، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵی ٢٠٢٦ هێزەکانی تورکیا لە هەردوو سەربازگەی بەعشیقە و زیلکان بکشێنەوە و بنکەکان ڕادەستی سوپای عێراق بکرێنەوە.
-
لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا؛ چۆن بڕیارێکی بێپلان پێگەی هەرێمی لە عێراقدا لاواز کرد؟
|
-
له کاتێکدا پزیشکیان بانگەشەی قوربانیبوونی تیرۆر دەکات؛ درۆنەکانی ئێران ماڵێکیان لە سۆران کردە ئامانج
|
-
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: چین هەزاران باری پێکهاتەی سەربازی و درۆنی ڕەوانەی ئێران کردووە
|
-
بەستنەوەی دۆسیەی پێشمەرگە بە بودجەی فیدراڵەوە؛ کۆبوونەوەی هاوبەشی وەفدی هەرێم و عێراق لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
|
-
وردەکاری دووەم رۆژی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
|
-
پەیمان ڤیان: هیچ هێزێک بێ کورد ناتوانێت گۆڕانکاری لە ئێراندا بکات
|
-
تورکیا سەربازگەی زێلکان چۆڵ دەکات و چەککردنی گرووپەکانی شنگال دەکاتە مەرج
|
-
کۆبوونەوە باڵاکانی بافڵ تاڵەبانی لە تاران؛ پەیامی هاوسەنگی و بەهێزکردنی کەناڵەکانی گفتوگۆ و ئابووری
|
-
نەخشەی نوێی سیاسی هەرێم؛ مەرجەکانی یەکێتی و هەڵوێستی پارتی لەبارەی دابەشکردنی پۆست و دەسەڵاتەکانەوە
|
|
|
|