6   کاتژمێر پێش ئێستا 64 جار خوێنراوەتەوە

بەستنەوەی دۆسیەی پێشمەرگە بە بودجەی فیدراڵەوە؛ کۆبوونەوەی هاوبەشی وەفدی هەرێم و عێراق لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

لە باڵەخانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق، کۆبوونەوەی هاوبەشی وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی پرسی بودجەوە دەستی پێکردووە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ دواین بڕار و ڕاسپاردەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ یەکخستن و دابینکردنی مافە دارایییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی بودجەی فیدراڵیدا.

داواکاری بۆ جێگیرکردنی شایستەکانی پێشمەرگە لە خەرجییە سیادییەکاندا

ڕۆژی چوارشەممە 23ی ئەیلوولی 2026، بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 لە تەوەرێکی سەرەتایی کۆبوونەوەکەدا، وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ڕاپۆرتێکی لەبارەی پرۆسەی ڕێکخستن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە خستەڕوو. قوباد تاڵەبانی یەکخستنەوەی پێشمەرگەی بە دەستکەوتێکی نیشتمانی و دامەزراوەیی ناو برد و جەختی لەسەر پێویستیی یەکسانکردنی مووچە، پلە و شایستە دارایییەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاکانیان لە دامەزراوەکانی بەرگریی عێراق کردەوە.

 لەم چوارچێوەیەشدا، ئەنجومەنی وەزیران وەفدی دانوستانکاری ڕاسپارد کە لە دانوستانەکانی بودجەی ساڵی 2027دا بەردەوام بێت بۆ ئەوەی مووچە و پێداویستییەکانی پێشمەرگە وەک خەرجییەکی سیادی هاوشێوەی وەزارەتی بەرگریی فیدراڵ جێگیر بکرێن.

درێژکردنەوەی ماوەی داشکاندنی قەرزەکانی کارەبا

 لە بڕگەیەکی تری کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران بۆ مەبەستی سووککردنی بارگرانیی دارایی لەسەر هاووڵاتیان و هاندانیان بۆ یەکلاکردنەوەی قەرزە کۆنەکان، بڕیاریدا ماوەی سوودمەندبوون لە داشکاندنی قەرزە کەڵەکەبووەکانی تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە 24/9/2026 تاوەکو 18/10/2026 بە هەمان مەرج و بڕگەکانی پێشوو درێژ بکاتەوە، بە جۆرێک داهاتەکەی بۆ دابینکردنی غازی سروشتی و خزمەتگوزاریی کارەبا بەکاربهێنرێتەوە.

جێبەجێکردنی یاسای کۆمپانیا گشتییەکان لە هەرێمی کوردستان

 لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندی و دەسەڵاتە دەستوورییەکان، بڕیاری دا جێبەجێکردنی یاسای کۆمپانیا گشتییەکان ژماره‌ (22)ی ساڵی 1997ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان دەست پێبکات، بە مەبەستی کاراکردنی دامەزراوە گشتییەکان و پەرەپێدانی ژینگەی بازرگانی و ئابووریی ناوچەکە لەگەڵ یاسا فیدراڵییە پەیوەندیدارەکاندا.

 

  • لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا؛ چۆن بڕیارێکی بێپلان پێگەی هەرێمی لە عێراقدا لاواز کرد؟

  • له‌ کاتێکدا پزیشکیان بانگەشەی قوربانیبوونی تیرۆر دەکات؛ درۆنەکانی ئێران ماڵێکیان لە سۆران کردە ئامانج

  • وۆڵ ستریت جۆرناڵ: چین هەزاران باری پێکهاتەی سەربازی و درۆنی ڕەوانەی ئێران کردووە

  • بەستنەوەی دۆسیەی پێشمەرگە بە بودجەی فیدراڵەوە؛ کۆبوونەوەی هاوبەشی وەفدی هەرێم و عێراق لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

  • وردەکاری دووەم رۆژی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

  • پەیمان ڤیان: هیچ هێزێک بێ کورد ناتوانێت گۆڕانکاری لە ئێراندا بکات

  • تورکیا سەربازگەی زێلکان چۆڵ دەکات و چەککردنی گرووپەکانی شنگال دەکاتە مەرج

  • کۆبوونەوە باڵاکانی بافڵ تاڵەبانی لە تاران؛ پەیامی هاوسەنگی و بەهێزکردنی کەناڵەکانی گفتوگۆ و ئابووری

  • نەخشەی نوێی سیاسی هەرێم؛ مەرجەکانی یەکێتی و هەڵوێستی پارتی لەبارەی دابەشکردنی پۆست و دەسەڵاتەکانەوە

سەرەکی