6 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
وردەکاری دووەم رۆژی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
بۆ دووه‌م ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك به‌رده‌وام بوو، وتارى هه‌ریه‌ك له مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆمارى ئێران و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریاى تێدابوو، پزیشكیان سووربوو له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمیی ئاشتیانه‌ى وڵاته‌كه‌ى، ئه‌حمه‌د شه‌رعیش سووربوونى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر سه‌روه‌رى به‌سه‌ر جۆلاندا دووپات كرده‌وه، پرسى گه‌رووى هورمز و جه‌نگى ئۆكرانیاش گرنگییه‌كى زۆریان پێدرا.
له خولى 81 ه مینى كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، بۆ دووه‌م ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌كان به به‌شدارى كاراى سه‌ركرده و نوێنه‌رى وڵاتانى جیهان به‌رده‌وامى هه‌بوو، هه‌ریه‌ك له پرسه‌كانى جه‌نگى ئه‌مریكا و ئێران، داهاتووى سوریا، دۆسیه‌ى فه‌ڵه‌ستین، جه‌نگى ڕووسیا و ئۆكرانیا و كه‌شتیوانى له گه‌رووى هورمز باسكران.
ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه‌ى وڵاته‌كانیان كێشه‌یان هه‌یه، مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆمارى ئێران، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا، ڤۆلۆدمیر زیلینسكى سه‌رۆكى ئۆكرانیا، هه‌وڵه‌كانیان چڕكردبوهوه له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و بارگرژییانهى له وڵاته‌كانیان هه‌ن.

ئه‌حمه‌د شه‌رع ته‌ئكیدى كرده‌وه وڵاته‌كه‌ى له قۆناغى قه‌یرانه‌وه ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغێكى جیاواز، ڕێڕه‌وى دادپه‌روه‌رى و ڕاگوزه‌ر ده‌ستیپێكردووه، له‌گه‌ڵ بوونیاتنانه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت، داواشى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد وه‌ك هاوبه‌شێك بۆ سه‌قامگیرى هه‌رێمیی لێى بڕوانرێت، جگه له‌وه‌ى ته‌ئكیدى له سه‌روه‌ربوونى سووریا به‌سه‌ر ته‌واوى خاكه‌یدا به جۆلانیشه‌وه كرده‌وه، داواشى كرد ڕێز له سه‌روه‌رى وڵاته‌كه‌ى بگیرێت.
شه‌رع وتیشى جۆلان وه‌ك خاكى سووریا ده‌مێنێته‌وه، ته‌ئكیدى كرده‌وه ڕێوشوێنه‌كانى ئیسرائیل په‌یوه‌ست به لكاندنى جۆلان به خاكه‌كه‌یه‌وه پێچه‌وانه‌ى یاساى نێوده‌وڵه‌تییه به‌تایبه‌ت بریارى 497 ى ساڵى 1981ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆمارى ئێران جه‌ختی كرده‌وه،وڵاته‌كه‌ى بڕواى به ڕێگه‌ى دیپلۆماسى هه‌یه و له‌ژێر هیچ فشارێكى سه‌ربازیشدا ته‌سلیم نابێت.
سه‌رۆك كۆمارى ئێران ته‌ئكیدى كرده‌وه وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه بۆ به‌رگریكردن له‌خۆى، ڕه‌خنه‌شى له دووفاقى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان گرت، ئیسرائیلیشى به‌وه تۆمه‌تبار كرد كاتێك گه‌مارۆكان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراون هێزى به‌كارهێناوه.
له دۆسیه‌ى ئه‌تۆمیدا، پزیشكیان جه‌ختیكرده‌وه، وڵاـهكهى پێویستى به وزه‌ى ئه‌تۆمییه بۆ مه‌به‌ستى ئاشتیانه، نه‌ك بۆمبى ئه‌تۆمیی.

گه‌رووى هورمز به‌شێكى تر بوو له وته‌كانى پزیشكیان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى گه‌رووه‌كه ڕێڕهوێكى گرنگى جیهانه بۆ كه‌شتیوانى و بووه‌ته گرێكوێرهى ئاڵۆزیه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران.
پزیشكیان باسى له‌وه‌كرد، ئێران ڕێگه‌نادات ئه‌و گه‌رووه به‌كاربهێنرێت بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ى.
پزیشكیان هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و ئێرانى به هێرشكردنه‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ى و به ئامانجگرتنى ڕابه‌رى باڵا تۆمه‌تبار كرد.
هه‌ر له نیویۆرك و له‌دووه‌م ڕۆژى كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، په‌یوه‌ندى ناراسته‌وخۆ له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران له ڕێگه‌ى نێوبژیوانكارانهوه به‌رده‌وام بوو، عه‌باس عیراقچى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ ستیڤ ویتكۆڤ و جارید كۆشنه‌ر نوێنه‌رانى ئه‌مریكا گفتوگۆى ئه‌نجامدا، دواتریش ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى گه‌رووى هورمز به جێبه‌جێكردنى مه‌رجه‌كانى ڕاگه‌یاند.

هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكى ئۆكرانیا ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌ربڕى، ئه‌گه‌ر مۆسكۆ هێرشه‌كانى بۆسه‌ر كیێڤ ڕابگرێت.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێرى گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، داواى كرد گفتوگۆیه‌كى گشتیی بكرێت بۆ كۆتایى هێنان به جه‌نگه‌كان له جیهان، هۆشداریشیدا له به‌كارهێنانى هێز بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، داواشى كرد كۆتایى به جه‌نگ له غه‌ززه بهێنرێت و چاره‌سه‌رى دوو ده‌وڵه‌ت بۆ ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین جێبه‌جێ بكرێت.
-
لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا؛ چۆن بڕیارێکی بێپلان پێگەی هەرێمی لە عێراقدا لاواز کرد؟
|
-
له کاتێکدا پزیشکیان بانگەشەی قوربانیبوونی تیرۆر دەکات؛ درۆنەکانی ئێران ماڵێکیان لە سۆران کردە ئامانج
|
-
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: چین هەزاران باری پێکهاتەی سەربازی و درۆنی ڕەوانەی ئێران کردووە
|
-
بەستنەوەی دۆسیەی پێشمەرگە بە بودجەی فیدراڵەوە؛ کۆبوونەوەی هاوبەشی وەفدی هەرێم و عێراق لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
|
-
وردەکاری دووەم رۆژی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
|
-
پەیمان ڤیان: هیچ هێزێک بێ کورد ناتوانێت گۆڕانکاری لە ئێران‌دا بکات
|
-
تورکیا سەربازگەی زێلکان چۆڵ دەکات و چەککردنی گرووپەکانی شنگال دەکاتە مەرج
|
-
کۆبوونەوە باڵاکانی بافڵ تاڵەبانی لە تاران؛ پەیامی هاوسەنگی و بەهێزکردنی کەناڵەکانی گفتوگۆ و ئابووری
|
-
نەخشەی نوێی سیاسی هەرێم؛ مەرجەکانی یەکێتی و هەڵوێستی پارتی لەبارەی دابەشکردنی پۆست و دەسەڵاتەکانەوە
|
|
|
|