2026-09-24 221 جار خوێنراوەتەوە

پەیمان ڤیان: هیچ هێزێک بێ کورد ناتوانێت گۆڕانکاری لە ئێراندا بکات

هاوسەرۆکی پژاک: ئەمریکا و ئیسرائیل پەیوەندییان پێوە کردووین

پەیمان ڤیان، هاوسەرۆکی پژاک، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ستێرک تیڤی، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی سیاسی و ناوچەیی و هەڵوێستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە ئێران دەکات و ڕایگەیاند، پێویستە گەل بەرچاوڕوونی تەواوی هەبێت لەوەی چی دەکات و کێ پشتگیری دەکات.

"هیچ شەڕێک بەبێ بەرژەوەندی گەل قبوڵ ناکەین"

 ڤیان ئاماژەی بەوە دا کە گەل گومانی لە جووڵەی ئەو وڵاتانە هەیە کە شەڕی ئێران دەکەن، چونکە پلانەکانیان تەنها لە بەرژەوەندیی خۆیاندایە نەک گەلی کورد. جەختی لەوەش کردەوە کە ئەوان ماوەی 21 ساڵە لە ئامادەباشیدا دەژین و خەبات دەکەن، وتیشی: «بێگومان هەر شەڕێک بەرژەوەندی و ئازادی بۆ گەلی ئێمە تێدابێت، بێ دوو دڵی لەو شەڕەداین، بەڵام ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو ئازادیی گەلەکەمان نەبوو، بەڵکو ستراتیژیی خۆیان بوو.»

پەیوەندی لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتییەکان

 سەبارەت بە هەڵوێستی هێزە دەرەکییەکان، هاوسەرۆکی پژاک ڕوونی کردەوە کە دنیای دەرەوە پێشتر بەچاوی بەکارهێنان وێنای کوردی کردووە، بەڵام گەلی کورد ئەو قۆناغەی تێپەڕاندووە. ڕاشیگەیاند: «نە ئەمریکا و نە هیچ وڵاتێک پەیمان و بەڵێنێکیان پێ نەداوین کە چارەنووسی گەلەکەمان چۆن دەبێت، ئێمە بەبێ گەرەنتی ناچینە بەرەی شەڕەوە. بێ هاوکاری و هەماهەنگیی کوردیش هیچ هێزێک ناتوانێت گۆڕانکاری لە ئێراندا بکات، بۆیە ئەمریکا و ئیسرائیل لە هەنگاوی یەکەمدا هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی و گفتوگۆیان لەگەڵمان دا.»

ڕەتکردنەوەی دەنگۆکان و هەڵوێستی ڕژێمی ئێران

 پەیمان ڤیان دەنگۆی ناردنی هێز لە باشووری کوردستانەوە بۆ ڕۆژهەڵات ڕەتکردەوە و بە چەواشەکاریی رژێمی ئێرانی ناوبرد بۆ شەرعیەتدان بە بۆردوومانی ناوچەکانی باشوور و بارەگاکان. ئەوەشی خستە ڕوو کە بۆ دوژمن جیاوازی نییە تۆ چ هێزێکیت، بەڵکو تەنها کوردبوون بەسەرە بۆ ئەوەی لە ژێر هێرشدا بیدەیت. لە کۆتاییشدا دووپاتی کردەوە کە ئەوان هێزێکی شۆڕشگێڕن و سنوور ناناسن، لە هەر شوێنێک پێویست بکات و بەرژەوەندی گەلەکەمانی تێدا بێت، شۆڕشی خۆیان دەکەن.

 

  • زەیدی لە ئەمریكاوە: بڕیاری شەڕ و ئاشتی دەبێت لای دەوڵەت بێت

  • لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و جەلال تاڵەبانی گەشتەكان لەگەڵ ئێران ڕاگیران

  • سێ هێڵی سوور؛ پەیامی سەرۆكی چین لە دڵی واشنتۆنەوە

  • عەلی زەیدی لە ئەمریكاوە: عێراق قۆناغێكی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت

  • ئێران پلانێكی حەوت رۆژی داوە بە ئەمریکا بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكانی

  • كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق پێنج كاتژمێری خایاند

  • ڕۆیتەرز: ئەمریكا و ئێران تاوتوێی ڕێككەوتنێكی پلەبەندی دەكەن

  • دەقی وتەكانی؛ نەتەنیاهۆ لە نەتەوەیەكگرتووەكان سوپرایزەکەی كرد

  • لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا؛ چۆن بڕیارێکی بێپلان پێگەی هەرێمی لە عێراقدا لاواز کرد؟

سەرەکی