5   کاتژمێر پێش ئێستا 88 جار خوێنراوەتەوە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: چین هەزاران باری پێکهاتەی سەربازی و درۆنی ڕەوانەی ئێران کردووە

لە نێوان تۆمەتەکانی وانتۆن بۆ سەر چین و هەڕەشە و مەرجەکانی تاران؛ دۆخی نوێی گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران گەرمتر دەبێت، ترەمپ لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی بڕیارێکی گەورەم لەبەردەمدایە، یان ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەکەین یان لەناوی دەبەین، پزیشکیانیش وتی ئامادەین بۆ گفتوگۆ، بەڵام زمانی سەپاندن قبوڵ ناکەین؛ ئەمریکاش مەرجەکانی تاران دەزانێت، کۆبوونەوەی نهێنیی نێوان وەفدی ئێران و نزیکەکانی ترەمپ لە نیویۆرک بەڕێوەچووە، قەتەر و عومان ڕۆڵی نێوەندگیری دەگێڕن.

لە کاتێکدا سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک وتاریان پێشکەش کرد و باسیان لە داهاتووی ناکۆکییەکان و ئەگەری ڕێککەوتن کرد، ڕۆژنامەی «وۆڵ ستریت جۆرناڵ» ئاشکرای دەکات کە دامەزراوە چینییەکان بە هەزاران پارچە و کەرەستەی سەربازی و دووسەرەیان (سەربازی و شارستانی) بۆ دروستکردنی درۆن و موشەک ڕەوانەی ئێران کردووە.

پەیوەندییەکانی چین و ئێران لە ژێر زەڕەبینی وۆڵ ستریت جۆرناڵدا

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە، تا مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، چین نزیکەی 1,300 باری کەرەستەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، موشەک، ئامێری ئەلیکترۆنی، بزوێنەر و کەلوپەلی دیاریکردنی شوێن (GPS)ـی ڕەوانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران کردووە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، ناردنی ئەم بارانە دوای سەپاندنی گەمارۆکانی سەر کەرتی دەریاییی ئێران خێراتر بووە و کۆمپانیای "ماهان ئێر" گەشتە بارهەڵگرەکانی لە چینەوە زیاد کردووە. لە بەرامبەردا، بێجین هەمیشە ڕەتی کردووەتەوە پشتگیریی لە هەوڵە جەنگییەکانی ئێران کردبێت، ترەمپ دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ شی جینگ پینگ بپارێزێت و گومانی لە قەبارەی ئەو هاوکارییانە هەبووە.

وتارە توندەکانی ترەمپ لە نەتەوە یەکگرتووەکان

لە وتارەکەیدا لەبەردەم کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە لە ساڵی 2025دا دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران وێران کراون، و ڕایگەیاند بڕیارێکی گەورەی لەبەردەمدایە: ئایا ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاران بکرێت کە بیگەشێنێتەوە، یان بە تەواوەتی لەناوی ببەن.

ترەمپ هەروەها ئاشکرای کرد کە هەریەکە لە ستیڤ ویتکۆف و جارێد کۆشنەر بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لە نیویۆرک لەگەڵ وەفدی ئێرانی کۆبوونەتەوە سەبارەت بە هێڵی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا، باوەڕیشی وایە ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خول دەگەنە ڕێککەوتن.

مەرجەکانی ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان

لە بەرامبەردا، سەرەڕای ئەوەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند ئەوان ئامادەن بۆ گفتوگۆ بەڵام هەرگیز زمانی سەپاندن قبوڵ ناکەن، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئاشکرای کرد لە ڕێگەی نێوەندگیریی قەتەرەوە خولێکی ئاڵوگۆڕی پەیام لەگەڵ ئەمریکا بەڕێوەچووە. بەقائی مەرجەکانی تارانی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان خستە ڕوو، کە بریتیین لە وەستاندنی کردەوە شەڕانگێزەکانی ئەمریکا، کۆتاییهێنان بە گەمارۆکان، ئازادکردنی پارە بلوککراوەکان، و قبوڵکردنی ڕێڕەوەکانی کەشتیوانی لە هورمز بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ عومان کراوە.

 

  • لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا؛ چۆن بڕیارێکی بێپلان پێگەی هەرێمی لە عێراقدا لاواز کرد؟

  • له‌ کاتێکدا پزیشکیان بانگەشەی قوربانیبوونی تیرۆر دەکات؛ درۆنەکانی ئێران ماڵێکیان لە سۆران کردە ئامانج

  • وۆڵ ستریت جۆرناڵ: چین هەزاران باری پێکهاتەی سەربازی و درۆنی ڕەوانەی ئێران کردووە

  • بەستنەوەی دۆسیەی پێشمەرگە بە بودجەی فیدراڵەوە؛ کۆبوونەوەی هاوبەشی وەفدی هەرێم و عێراق لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

  • وردەکاری دووەم رۆژی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

  • پەیمان ڤیان: هیچ هێزێک بێ کورد ناتوانێت گۆڕانکاری لە ئێراندا بکات

  • تورکیا سەربازگەی زێلکان چۆڵ دەکات و چەککردنی گرووپەکانی شنگال دەکاتە مەرج

  • کۆبوونەوە باڵاکانی بافڵ تاڵەبانی لە تاران؛ پەیامی هاوسەنگی و بەهێزکردنی کەناڵەکانی گفتوگۆ و ئابووری

  • نەخشەی نوێی سیاسی هەرێم؛ مەرجەکانی یەکێتی و هەڵوێستی پارتی لەبارەی دابەشکردنی پۆست و دەسەڵاتەکانەوە

سەرەکی