3 کاتژمێر پێش ئێستا
44 جار خوێنراوەتەوە
زەیدی لە ئەمریكاوە: بڕیاری شەڕ و ئاشتی دەبێت لای دەوڵەت بێت
سەرۆكوەزیرانی عێراق لە 81-ەمین كۆبونەوەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە نیویۆرك وتارێكی پێشكەش كرد. جەختی لە كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانان و گۆڕینی پەیوەندییەكان بۆ كەرتی ئابوری كردەوە. زەیدی ڕایگەیاند چەك و بڕیاری جەنگ تەنیا دەبێت لای دەوڵەت دەبێت و عێراق دەبێتە ناوەندی وزە و بازرگانیی جیهانی.
عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەمیانی وتارەكەیدا رایگەیاند، خەڵكی عێراق بەهۆی جەنگەوە باجێكی زۆری داوە، بۆیە دەیانەوێت دەسەڵاتی یاسایی دەوڵەت بسەپێنن و بڕیاری ئاشتی و جەنگ تەنیا بەدەست دەوڵەتەوە بێت.
زەیدی هاوكات جەختی لەوە كردەوە تێڕوانینیان لەم قۆناغە دا گەڕاندنەوەی شكۆیە بۆ یاسا و بەهێزكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەتە.
لەبەشێكی دیكەی وتەكەی دا، سەرۆكوەزیرانی عێراق وێڕای دووپاتكردنەوەی سەروەری عێراق، وتیشی بەردەوامین لەوەی دەوڵەت خاوەنی بڕیار بێت لەئاشتی و جەنگ دا، هەروەها چەك تەنیا بەدەست دەوڵەتەوە بێت.

زەیدی داواشی كرد بەپەلە سنوورەكان كۆنترۆڵ بكرێن و سەبارەت بەكۆتاییهاتنی ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش لەعێراق وتی لەگەڵ كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەوڵاتەكەمان دا، چاومان لەوەیە هاریكارییەكانمان لەسەربازییەوە بۆ ئابووری بگۆڕدرێن.
سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵی، عەلی زەیدی ئاماژەی بەهەوڵەكانی حكومەتەكەی كرد بۆ بنبڕكردنی و وتی حكومەتەكەمان لەشەڕێكدایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتیی.
عەلی زەیدی لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا وتی، بەبێ چارەسەری دادپەروەرانە بۆ دۆزی فەڵەستین و جێگیركردنی مافی ئەو گەلە، ئارامی بۆ ناوچەكە ناگەڕێتەوە. هەروەها جەخت لە مافە ئاوییەكانمان دەكەینەوە و داوا دەكەین سەرچاوە ئاوییەكان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان و بە شێوەی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەڕێوە ببرێن.
زەیدی باسی لەوەكرد، ئامانجیان بنیاتنانی دەوڵەتێكی بەهێز و ئابوورییەكی هەمەچەشن و هاوچەرخە كە هاوتەریب بێت لەگەڵ گۆڕانكارییە تەكنەلۆژی و دیجیتاڵییە جیهانییەكان.
سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، بە نیگەرانییەوە لە لێكەوتەكانی پەیوەست بە ئازادی گواستنەوە و كەشتیوانی دەریایی دەڕوانن، كە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزەی جیهانی.
وتیشی، كاردەكەن بۆ فرەچەشنكردنی دەروازەكانی هەناردەی نەوت، پەرەپێدانی هێڵەكانی وزەو ئەو رێڕەوانەی كە عێراق بە توركیاو ئوردن و سوریاوە دەبەستێتەوە تا دەگاتە بازاڕەكانی جیهان، بە ئامانجی بەشداریكردن لە ئاسایشی وزە و هەمەچەشنكردنی ڕێگاكانی دابینكردنی.
ئەم وتارەی عەلی زەیدی لە كاتێكی هەستیاردایە، عێراق هەوڵدەدات دوای ساڵانێكی زۆر لە ناسەقامگیری و جەنگ، پێگەی خۆی وەك هێزێكی ئابوری لە ناوچەكەدا بچەسپێنێت.پرسی كشانەوەی هێزە بیانییەكان و داماڵینی چەكی گروپە چەكدارەكانیش یەكێكە لە گەورەترین ئاڵنگارییەكانی بەردەم ئەم حكومەتە.
-
زەیدی لە ئەمریكاوە: بڕیاری شەڕ و ئاشتی دەبێت لای دەوڵەت بێت
|
-
لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و جەلال تاڵەبانی گەشتەكان لەگەڵ ئێران ڕاگیران
|
-
سێ هێڵی سوور؛ پەیامی سەرۆكی چین لە دڵی واشنتۆنەوە
|
-
عەلی زەیدی لە ئەمریكاوە: عێراق قۆناغێكی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت
|
-
ئێران پلانێكی حەوت رۆژی داوە بە ئەمریکا بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكانی
|
-
كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق پێنج كاتژمێری خایاند
|
-
ڕۆیتەرز: ئەمریكا و ئێران تاوتوێی ڕێككەوتنێكی پلەبەندی دەكەن
|
-
دەقی وتەكانی؛ نەتەنیاهۆ لە نەتەوەیەكگرتووەكان سوپرایزەکەی كرد
|
-
لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا؛ چۆن بڕیارێکی بێپلان پێگەی هەرێمی لە عێراقدا لاواز کرد؟
|
|
|
|