5 کاتژمێر پێش ئێستا
63 جار خوێنراوەتەوە
دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی؛ مەسرور بارزانی بڕیارەکەی ڕەتکردەوە و ئاوات شێخ جەناب لەسەر هەڵوێستەکەی بەردەوامە
لە پێشهاتێکی نوێدا لە دۆسیەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ڕەتکردەوە. بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا ئاوات شێخ جەناب لەسەر بڕیارەکەی سوورە و ئامادە نییە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی و دەوام ناکات.
رۆژی دووشەممە، میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەستلەکارکێشانەوەکەی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی ڕەتکردووەتەوە. ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمدا، ئاوات شێخ جەناب بە فەرمی ڕایگەیاندبوو بە هۆی “دەستوەردانی نەرێنی ئیدارەی سلێمانی لە کاروباری فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەت” بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی داوە.

ئەمە چوارەمین جارە لە ماوەی کارکردنیدا وەزیری دارایی دەست لەکار بکێشێتەوە. پێشتریش لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا ئاوات شێخ جەناب دەستی لەکارکێشایەوە، دوای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری دا لە حکومەت بکشێتەوە. لەو کاتەدا، ڕێباز عەباس، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری دارایی ڕایگەیاندبوو پێشتریش ئاوات شێخ جەناب سێ جاری تر دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەشی سەرۆکایەتیی حکومەت کردووە.
هۆکارە ڕیشەییەکانی دەستلەکارکێشانەوەکە
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئیداری و نزیک لە وەزارەتی دارایی، هۆکاری سەرەکیی دەستلەکارکێشانەوەی ئەمجارەی ئاوات شێخ جەناب ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری خانووبەرەی میریی سلێمانییەوە (ئاسۆ قادر) هەیە، کە ناوبراو لە پشکی هەمان بزووتنەوە (بزووتنەوەی گۆڕان) پۆستەکەی وەرگرتووە.
ئەو بەڕێوەبەرە بە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی و بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە حەوت دۆسیەی جیاواز لەسەر ئەم بەڕێوەبەرە لە دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی تۆمار کراون، بەشێک لە دۆسیەکانیشی پەیوەندییان بە تەجاوزات و خراپبەکارهێنانی موڵک و ماڵی خانووبەرەی میرییەوە هەیە.

کێشمەکێشی بەڕێوەبەرایەتییەکە و سنووری ئیدارەی سلێمانی
سەرچاوە ئاگادارەکان ئەوەیان خستە ڕوو، هۆکاری نیگەرانیی قووڵ و بڕیارەکەی وەزیری دارایی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دەستگیرکردن و جووڵاندنی کەیسەکانی ئەو بەڕێوەبەرە باڵایە بەبێ پرس و ڕاوێژ بە وەزارەتی دارایی ئەنجام دراوە، لە کاتێکدا پۆستەکە هەستیارە و بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕاستەوخۆ فەرمانگەیەکی سەر بە وەزارەتی داراییە.
وەزیری دارایی لەم بارەیەوە هەڵوێستی ڕوونی هەبووە و ڕایگەیاندووە: "بەبێ بەڵگە ئەو بەڕێوەبەرە دەستگیرکراوە و ئەگەر بەڵگەکان سەلمێنران، منیش سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەم."
هاوکات زانیارییەکان دەردەخەن، ئاوات شێخ جەناب پێشتر داوای کردبوو ناوبراو دەستگیر نەکرێت و کەیسەکانی نەجووڵێنرێن تا پرۆسەی پێویست دەبڕێت، بەڵام وەک کەسە نزیکەکانی دەڵێن: "بەهۆی ڕەتکردنەوەی داواکەی و بەردەوامبوونی فشار و تەداخولاتی ئیدارەی سلێمانی و دەستوەردانی حزبی لەسەر فەرمانبەر و بەرپرسانی وەزارەتی دارایی لەو سنوورە، بڕیاری کۆتایی داوە کە دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەش بکات."
-
جەنگی ژمارەکان لە بودجەدا؛ بەغدا و هەولێر لەسەر پشکی هەرێم و مووچە وەڵامی یەکتر دەدەنەوە
|
-
دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی؛ مەسرور بارزانی بڕیارەکەی ڕەتکردەوە و ئاوات شێخ جەناب لەسەر هەڵوێستەکەی بەردەوامە
|
-
جیهان بەرەو پشێوییەکی گەورە دەڕوات؛ کۆتایی ئەم هەموو شەڕ و ئاژاوەیە چی دەبێت؟
|
-
دەسەڵات و ململانێی هێزەکان؛ بەغدا لە نێوان هەژموونی ئێران و دەستتێوەردانی تورکیادا
|
-
وەڵامی توندی عێراقچی بۆ ناتانیاهۆ و ترەمپ: ئێرانیش ئەرکێکی تەواونەکراوی هەیە
|
-
لە بری پێوەری ڕاستەقینە؛ پرۆژەی ڕووناکی بە "خەمڵاندن و بە گۆترە" پارەی کارەبا لە هاووڵاتیان وەردەگرێت
|
-
خۆپیشاندانەکانی پاریس لە دیدی پێنج نووسەر و ڕۆژنامەنووسی فەرەنسییەوە
|
-
خولی شەشەم درێژترین و قورسترین؛ دوو ساڵ بەسەر بێدەسەڵاتیی سندوقەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان تێپەڕدەبێت
|
-
لە خۆپیشاندانەکانی فەرەنسادا؛ داوای ژیانێکی باشتر دەکرێت و شەپۆلێکی تاڵانکاریش شارەکانی گرتووەتەوە
|
|
|
|