8 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
دەسەڵات و ململانێی هێزەکان؛ بەغدا لە نێوان هەژموونی ئێران و دەستتێوەردانی تورکیادا
هەموارکردنەوەی دەستوور و دابەشکاریی هێز؛ باجی ململانێی هەرێمایەتی لەسەر شانی ئۆپۆزسیۆنی کوردە
لە کاتێکدا بەرپرسانی حزبی و حکومی لە عێراق بەبەردەوامی جەخت لەسەر پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و کۆتاییهێنان بە بوونی هێزە سەربازییە بیانییەکان دەکەنەوە، بەڵام خوێندنەوەی کۆپێک پێشهات و لێدوانی ئەمدوایەی سەرکردە سیاسییەکان دیمەنێکی تەواو جیاواز پیشان دەدات.
لە بنەڕەتدا، بڕیاری سیاسی و ئەمنی لە عێراقدا تا ڕادەیەکی زۆر لە ژێر ڕکێف و هەژموونی گرووپە چەکدارەکاندا دەخولێتەوە کە پەیوەندییەکی قووڵیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەیە. لەلایەکی دیکەشەوە، وڵاتانی دراوسێ چیتر پێویستیان بە ئامادەیی ڕاستەوخۆی سەربازی نییە بۆ سەپاندنی ئەجێنداکانیان، بەڵکو لە ڕێگەی هێزی نەرم و کارتە سیاسییە ناوخۆییەکانەوە هەژموونی خۆیان دەپارێزن.

لە نوێترین ئاڵوگۆڕیی سیاسی و ئەمنییەکاندا، فراکسیۆنی سادیقون هەنگاوەکانی چڕکردووەتەوە بۆ هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق و گۆڕینی سیستەمی سیاسی لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی یان نیمچە سەرۆکایەتی. محەمەد بەلداوی، وتەبێژی فراکسیۆنەکە ئاشکرای کردووە عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، سەرکردایەتی ئەم جووڵەیە دەکات.
بەلداوی ئاماژەی بەوەش کردووە شیعەکان وەک براوەی سەرەکی هەڵبژاردنەکان و گەورەترین فراکسیۆن، متمانەی تەواویان هەیە لە توانای یەکلاییکردنەوەی پرسە سەرەکییەکان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە زۆرینەی ڕەها. ئەم هەوڵانە بۆ دەستکاریی چوارچێوەی دەستووری، هاوکاتە لەگەڵ دروستبوونی هاوپەیمانێتییە نوێیەکان کە تیایدا مافی پێکهاتەکانیش دەکرێتە کارتێک بۆ دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان و جێبەجێکردنی ئەجێندا سیاسییەکان.
لە لایەکی ترەوە، هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات حکومەت کار بۆ دوورخستنەوەی هێزە بیانییەکان دەکات و جەخت لەسەر لێکتێگەیشتن لەگەڵ گرووپە چەکدارە ناوخۆییەکان دەکاتەوە بەمەبەستی پاراستنی سیستەمی سیاسی.

بەڵام ئەم سەقامگیرییە بەناو سیاسییە، باجەکەی ڕاستەوخۆ دەکەوێتە سەر شانی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران و تورکیا کە لە هەرێمی کوردستان ئامادەییان هەیە. حەمودی بە ڕوونی ئاماژەی بە ڕێککەوتنەکان کردووە بۆ بێچەککردن و دوورخستنەوەی ئەم لایەنانە، بەبێ ئەوەی هیچ دەوڵەت یان هاوپەیمانێک بەرگرییان لێ بکات، ئەمەش وادەکات باجی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان لەسەر شانی ئەوان بشکێتەوە.

لە هاوکێشەی هەژموونی ناوچەییدا، تورکیا توانیویەتی لە ڕێگەی نوێنەرایەتی سیاسیی پێکهاتەی تورکمانەوە سەنگی خۆی لە کابینەی نوێدا بەهێز بکات؛ کە تیایدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەگەرمی پێشوازی لە دیاریکردنی محەمەد سەمعان ئاغا وەک وەزیری دەوڵەت کردووە.

هاوکات لە لایەنی ئێرانییەوە، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدای کردوو و ڕاستەوخۆ ڕووی لە شوێنی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس کرد؛ ئەم ڕەفتارە سیاسی و ڕەمزییانە نیشانەی ئەوەن کە تاران ئێستا زۆرتر جەخت لەسەر بەکارهێنانی هێزی نەرم و بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی عێراق لە ڕێگەی ڕەمزە سیاسی و مەیدانییەکانەوە دەکاتەوە.
-
جەنگی ژمارەکان لە بودجەدا؛ بەغدا و هەولێر لەسەر پشکی هەرێم و مووچە وەڵامی یەکتر دەدەنەوە
|
-
دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی؛ مەسرور بارزانی بڕیارەکەی ڕەتکردەوە و ئاوات شێخ جەناب لەسەر هەڵوێستەکەی بەردەوامە
|
-
جیهان بەرەو پشێوییەکی گەورە دەڕوات؛ کۆتایی ئەم هەموو شەڕ و ئاژاوەیە چی دەبێت؟
|
-
دەسەڵات و ململانێی هێزەکان؛ بەغدا لە نێوان هەژموونی ئێران و دەستتێوەردانی تورکیادا
|
-
وەڵامی توندی عێراقچی بۆ ناتانیاهۆ و ترەمپ: ئێرانیش ئەرکێکی تەواونەکراوی هەیە
|
-
لە بری پێوەری ڕاستەقینە؛ پرۆژەی ڕووناکی بە "خەمڵاندن و بە گۆترە" پارەی کارەبا لە هاووڵاتیان وەردەگرێت
|
-
خۆپیشاندانەکانی پاریس لە دیدی پێنج نووسەر و ڕۆژنامەنووسی فەرەنسییەوە
|
-
خولی شەشەم درێژترین و قورسترین؛ دوو ساڵ بەسەر بێدەسەڵاتیی سندوقەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان تێپەڕدەبێت
|
-
لە خۆپیشاندانەکانی فەرەنسادا؛ داوای ژیانێکی باشتر دەکرێت و شەپۆلێکی تاڵانکاریش شارەکانی گرتووەتەوە
|
|
|
|