3   کاتژمێر پێش ئێستا 53 جار خوێنراوەتەوە

جەنگی ژمارەکان لە بودجەدا؛ بەغدا و هەولێر لەسەر پشکی هەرێم و مووچە وەڵامی یەکتر دەدەنەوە

لە کاتێکدا کێشمەکێشە داراییەکان و ناکۆکییە ئابوورییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامییان هەیە، ڕەشنوسی بودجەی گشتیی عێراق خشتە و ژمارە نوێیەکانی خستووەتەڕوو، کە تێیدا داهاتی گشتی بە ١٧٤ ترلیۆن دینار و خەرجیی گشتی بە ٢١٧ ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە، بە جۆرێک کە قەبارەی کورتهێنانی گشتی دەگاتە ٤٣ ترلیۆن دینار و پشکی هەرێمی کوردستانیش لەناو ئەم ڕەشنوسەدا بە ١٣ ترلیۆن دینار دیاری کراوە. ئەم ئامارانە لە دۆخێکدایە کە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی پێشوودا ئامارێکی مەترسیدار و فراوانی لەسەر پشکی هەرێم لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا (لە ٢٠١٤ تا ٢٠٢٥) بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر جیاوازییەکی گەورە لە نێوان مافە دەستوورییەکان و بڕی پارەی نێردراودا کردەوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی هەرێم، حکومەتی فیدراڵ لە ماوەی ئەو ١٢ ساڵەدا، دوای لێبڕینەکانی سەروەری و قەرز و پابەندییەکانی تر، بە کرداری تەنها ڕێژەی ٤.٢٪ی بودجەی گشتیی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، لە جیاتی ئەو ڕێژە ڕەسەنەی کە لە یاساکاندا بۆی دیاری کرابوو. ئامارەکان دەریدەخەن کە کۆی گشتیی پارەی تەمویلکراو لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم تەنها ٤١ ترلیۆن و ٤٢ ملیار دینار بووە، لە کۆی ٢١٢ ترلیۆن و ٧٦١ ملیار دینار کە بەکارهاتووە، ئەمەش بە جۆرێک بووە کە تەنها بەشی دابینکردنی ٤٦ مووچەی کردووە لە کۆی ١٤٤ مووچەی شایستەی فەرمانبەران و سوودمەندانی هەرێم لەو ماوەیەدا.

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە حکومەتی فیدراڵ لە ساڵانی ٢٠١٤، ٢٠٢٠ و ٢٠٢٢دا بەهۆی نەبوونی یاسای بودجە، پارەی تەمویلکراوی وەکو قەرز هەژمار کردووە تا دواتر لە پشکی هەرێم بیبڕێتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٤، پشکی ڕاستەقینەی هەرێم دەبوا ١٤.١٤٪ بوایە، لە بەرامبەردا، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە وەڵامدانەوە و ڕوونکردنەوەکانیدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە یاسای بودجەی گشتی و جێبەجێکردنی ڕێکارە دەستووری و یاساییەکان دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەدات کە دیاریکردنی پشکی هەرێم بە ١٣ ترلیۆن دینار لە ڕەشنوسەکەدا و ناردنی شایستە داراییەکان و یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی قەرزەکان، ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە جێبەجێکردنی پابەندییە هاوبەشەکانەوە، لەوانەش ڕادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان و ڕەچاوکردنی خەرجیی فعلی و چاودێریی وردی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ، بە جۆرێک کە هاوسەنگیی دارایی لەنێوان هەردوو حکومەتدا بەپێی یاسا بەرکارەکان بپارێزرێت.

  • جەنگی ژمارەکان لە بودجەدا؛ بەغدا و هەولێر لەسەر پشکی هەرێم و مووچە وەڵامی یەکتر دەدەنەوە

  • دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی؛ مەسرور بارزانی بڕیارەکەی ڕەتکردەوە و ئاوات شێخ جەناب لەسەر هەڵوێستەکەی بەردەوامە

  • جیهان بەرەو پشێوییەکی گەورە دەڕوات؛ کۆتایی ئەم هەموو شەڕ و ئاژاوەیە چی دەبێت؟

  • دەسەڵات و ململانێی هێزەکان؛ بەغدا لە نێوان هەژموونی ئێران و دەستتێوەردانی تورکیادا

  • وەڵامی توندی عێراقچی بۆ ناتانیاهۆ و ترەمپ: ئێرانیش ئەرکێکی تەواونەکراوی هەیە

  • لە بری پێوەری ڕاستەقینە؛ پرۆژەی ڕووناکی بە "خەمڵاندن و بە گۆترە" پارەی کارەبا لە هاووڵاتیان وەردەگرێت

  • خۆپیشاندانەکانی پاریس لە دیدی پێنج نووسەر و ڕۆژنامەنووسی فەرەنسییەوە

  • خولی شەشەم درێژترین و قورسترین؛ دوو ساڵ بەسەر بێدەسەڵاتیی سندوقەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان تێپەڕدەبێت

  • لە خۆپیشاندانەکانی فەرەنسادا؛ داوای ژیانێکی باشتر دەکرێت و شەپۆلێکی تاڵانکاریش شارەکانی گرتووەتەوە

سەرەکی