6   کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

نرخی بەنزین ڕووی لە دابەزین کرد و سلێمانی و هەولێر جیاوازیی گەورەی نرخ لە نێوانیان هەیە

بەراورد بە سێ ڕۆژی ڕابردوو، نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان دەستی بە دابەزین كردووە، لە هەولێر هەردوو جۆری نۆرماڵ و موحەسەن دەستیان بە دابەزین كردووە و زیاتر لە 100 دیناریان لێبووەتەوە، لە سلێمانیش لە پێنجشەممەوە نرخی بەنزینی نۆرماڵ بۆ خوار هەزار دینار دادەبەزێت.

ئێستا نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانیی لە سلێمانی لەنێوان هەزار و 100 دینار بۆ 1150 دیناردایە، جگە لەو بەنزینە حكومیەی لیتری بە 750 دینار دەدرێتە شۆفێران، بڕیاریشە لە پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەوە نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە سلێمانی بۆ 950 دینار دابەزێنرێت. ئەوەش لەكاتێكدایە نرخی لیترێك بەنزینی موحەسەن لە سلێمانی 1650 دینارە و لە هەندێك بەنزینخانە نرخەكەی كەمترە، بەنزینی سوپەریش لە بەنزینخانەكانی سلێمانی 1800 دینارە و بە هەمانشێوە لە هەندێك بەنزینخانە نرخەكەی كەمتر یاخود كەمێك زیاترە.

بەڵام لە هەولێر ئێستا لە هەندێك بەنزینخانە نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانیی 100 دیناری لێبووەتەوە و بووە بە 1300 دینار، واتە هێشتا سەروو 150 دینار بۆ هەر لیترێك جیاوازی هەیە لەگەڵ سلێمانی، لیترێك بەنزینی موحەسەنیش لە هەولێر 1900 دینارە، واتە جیاوازییەكەی لەگەڵ سلێمانی 250 دینارە بۆ هەر لیترێك، بەنزینی سوپەریش لە هەولێر هێشتا لیترێكی سەروو دوو هەزارە و بە دوو هەزار و 400 دینار دەفرۆشرێت، بەڵام ئەم جۆرەیان لە بەنزین جیاوازی نرخەكەی لەگەڵ سلێمانی نزیكەی 600 دینارە بۆ هەر لیترێك.

هۆكاری سەرەكی دابەزینی نرخی بەنزین لەم ماوەیەدا، دەگەڕێتەوە بۆ كەمبوونەوەی خواست و داواكاری لەسەر سووتەمەنی هاوكات لەگەڵ گۆڕانی وەرزدا، كە ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نرخەكان دروستكردووە.

بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 50%ـی هاووڵاتیان بەنزینی نۆرماڵ بەكاردەهێنن، دابەزینی نرخی نۆرماڵ دەبێتە هۆی ئەوەی بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی نرخی جۆرەكانی دیكەش موحەسەن و سوپەر بەرەو دابەزینی زیاتر بچن.

هۆكاری سەرەكیی دابەزینی نرخی بەنزینی بازرگانی، بەردەوامبوونی دابەشكردنی بەنزینی حكومییە بە 750 دینار. ڕۆژانە نزیكەی سێ ملیۆن و 300 هەزار لیتر لە 90 بۆ 93 بەنزینخانەی سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

تەموزی ڕابردوو نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی بە تێكڕا (200) دینار بەرزبووەوە، بە نزیكەی هاوتای هاوتای نرخی لیترێك بەنزین كرایەوە لە هەولێر و دهۆك، واتا لەبری هەرزانكردن و دابەزینی نرخ لە هەولێر و دهۆك هاوتای سلێمانی كە نرخی بەنزین نزمبوو، بڕیاردرا لە پارێزگای سلێمانیش نرخی بەنزین زیادبكرێت، ئەو بڕیارەش لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە درا.

بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان لە تەموزی ڕابردوودا و دابەزاندنی لەمكاتەدا، لەكاتێكدایە، پێش بەرزكردنەوەی نرخەكەی هاووڵاتیان چاویان لەوەبوو بە هەوڵی نوێنەرانی كورد لە بەغداد نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان هاوتای ناوچەكانی تری عێراق بكرێت كە نرخی لیترێك نۆرماڵ 450 دینارە و موحەسەنیش 650 دینار.

  • پەیامی ڕوونی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ بارزانی؛ هاوبەشیی ستراتیژی لە ناوەڕاستی بەستەڵەکی پەرلەمان و حکومەتدا

  • سەڕەرای نەمانی پاساوەکانی؛ تورکیا ئامادە نییە لە عێراق و سوریا بکشێتەوە

  • هەرێمی کوردستان بە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی پێش بەلجیکا و عێراق کەوتووە

  • مەزڵوم عەبدی: هێزەکانی هەسەدە دەچنە ناو سوپای سوریا، بەڵام لە ناوچەکانی خۆیان دەمێننەوە

  • ئاژانسی ته‌سنیم باس له‌ بڵاوه‌پێكردنى درۆن له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ئۆكرانیا ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌

  • نرخی بەنزین ڕووی لە دابەزین کرد و سلێمانی و هەولێر جیاوازیی گەورەی نرخ لە نێوانیان هەیە

  • چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار لەسەر چەک و یاساکان دەدات؛ لیژنەی دارایییش دژی قەرزکردن دەوەستێتەوە

  • گرژییە سنوورییەکان؛ تاران و بەغداد لەسەر دۆسیەی ئۆپۆزسیۆنی ڕۆژهەڵات ڕێککەوتن

  • هەرێمی کوردستان؛ قەوارەیەک لەنێوان قوربانیدانی مێژوویی و مەترسیی لەدەستدانی شەرعییەتدا

سەرەکی