5 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
ئاژانسی ته‌سنیم باس له بڵاوه‌پێكردنى درۆن له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ئۆكرانیا ڕه‌تیده‌كاته‌وه
باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق ڕایگه‌یاند، بانگەشەكانی ئاژانسی تەسنیم بێ بنەماو چەواشەكاری بە ئەنقەستن، ئۆكرانیا درۆنی نە لە هەرێمی كوردستان و نە لە هیچ ناوچەیەكی عێراق بڵاوەپێنەكردووە، ئاژانسى ته‌سنیمیش ده‌ڵێت ئه‌و وڵاته هه‌زاران درۆنى ناردووه‌ته ده‌وروبه‌رى ئێران.
باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق، لە راگەیەندراوێكدا ڕایگه‌یاند، لە وەڵامی پرسیارە میدیاییەکان سەبارەت كە بەو راپۆرتانەی بۆ یەکەمجار لەلایەن ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی ئێرانی لە 20ی تشرینی یەکەمی 2026 بڵاوکرایەوە، لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی نەناسراو، کە باسی لەوە كردووە، ئۆکرانیا یەکەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بڵاوەپێكردووە.
باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە کۆماری عێراق هه‌روه‌ها جه‌ختده‌كاته‌وه "ئەم بانگەشانە بە تەواوی بێ بنەمان و چەواشەكارییەكی بە ئەنقەستن، ئۆکرانیا هیچ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و یەکەیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کارمەندانی پەیوەندیدار، نە لە هەرێمی کوردستان و نە لە هیچ شوێنێکی دیکەی عێراق جێگیر نەکردووە".
"ئۆکرانیا بە تەواوی رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی کۆماری عێراق دەگرێت، هەروەها بە قووڵی بەهای ئەو پەیوەندییە دۆستانەیە دەدات کە لەگەڵ هەردوو حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیپارێزێت، داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین دڵنیابن لە وردبینی و خۆیان بەدوور بگرن لە هەر بانگەشیەی ناڕاست".

هه‌واڵى ئه‌و ئاژانسه ئێرانییه له‌كاتێكدایه، مازن غەریب، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کەرکوک هیچ بەرگرییەكی ئاسمانی نەماوە، ئاسایشی پارێزگاکەش لەلایەن 34 ئەفسەرەوە بەڕێوەدەبرێت لە دەرەوەی شارەكە.
مازن غەریب، لە میانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "الاولی" هۆشداری دا لە بۆشاییەكی ئەمنی مەترسیدار كە درێژییەکەی 170 کیلۆمەترەو پانی 8 کیلۆمەترە بەدرێژایی سنوری هەرێمی کوردستان و بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ جموجۆڵی داعش و باندە تاوانکارەکان.
ئەو پەرلەمانتارە روونیشكردەوە، لەم دوو هەفتەیەی دواییدا شەڕو پێکدادانی چەکداری لە ناوچەکانی حەویجەو وادی شای و زەغیتون پەرەی سەندووە، داواشی کرد پەلەبكرێت لە پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەش لە نێوان هەولێرو بەغداد، بۆ داخستنی ئەو بۆشاییە و پاراستنی ئاسایشی سنورەکە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى ته‌سنیمى ئێران، ئۆكرانیا چه‌ند یه‌كه‌یه‌كى درۆنیی و چه‌ندین فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه، له هه‌رێمى كوردستانیش هه‌زاران درۆنیان داناوه.
به وته‌ى ئه‌و ئاژانسه ئێرانییه، هه‌وڵه‌كه‌ى ئۆكرانیا له چوارچێوه‌ى پلانى یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ناتۆ و ئه‌مریكایه دژ به ئێران، "ئێرانیش خۆى بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسییه ئاماده كردووه".
ئاژانسه ئێرانییه‌كه نمونه‌ى هه‌وڵێكى پێشووى ئۆكرانیا باس ده‌كات كه له ده‌ریاى قه‌زوین به درۆن هێرشى كردووه‌ته‌سه‌ر كه‌شتییه‌كى ئێرانى.
به‌وته‌ى میدیاكانى ئێران، ئۆكرانیا هه‌ر له سه‌ره‌تاى جه‌نگى ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژ به ئێران، هاوكارى ئه‌و دوو وڵاته‌ى كردووه دژ به ئێران، به‌تایبه‌ت له جه‌نگى 40 ڕۆژه‌دا.
ئه‌وه‌ى مه‌ترسیداره ئاژانسى ته‌سنیم باسى له ده‌ستگیركردنى سێ ئۆكرانى كردووه له هاوینى 2025 كه ڕاهێنانیان له‌سه‌ر درۆن كردووه و پۆلیسى سلێمانى ده‌ستگیرى كردوون، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌و هه‌واڵه‌ى ڕه‌تكرده‌وه.
بانگەشەی میدیای ئێرانی لە کاتێکدایە، ئەمرۆ پارتی ئازادیی کوردستان ڕایگەیاند، ئێران بە چوار مووشەک هێرشی کردە سەر بارەگاکەمان لە بالیسان.
لهوكاتهوهى شه‌ڕى ئۆكرانیا و ڕٍووسیا ده‌ستیپێكردووه، ئۆكرانیه‌كان ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن درۆن ده‌داته ڕووسیا تا له دژیان به‌كارى بهێنێت، ئێرانیه‌كانیش ئه‌و وڵاته تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ى دژى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان كارده‌كه‌ن.
-
پەیامی ڕوونی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ بارزانی؛ هاوبەشیی ستراتیژی لە ناوەڕاستی بەستەڵەکی پەرلەمان و حکومەتدا
|
-
سەڕەرای نەمانی پاساوەکانی؛ تورکیا ئامادە نییە لە عێراق و سوریا بکشێتەوە
|
-
هەرێمی کوردستان بە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی پێش بەلجیکا و عێراق کەوتووە
|
-
مەزڵوم عەبدی: هێزەکانی هەسەدە دەچنە ناو سوپای سوریا، بەڵام لە ناوچەکانی خۆیان دەمێننەوە
|
-
ئاژانسی ته‌سنیم باس له بڵاوه‌پێكردنى درۆن له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ئۆكرانیا ڕه‌تیده‌كاته‌وه
|
-
نرخی بەنزین ڕووی لە دابەزین کرد و سلێمانی و هەولێر جیاوازیی گەورەی نرخ لە نێوانیان هەیە
|
-
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار لەسەر چەک و یاساکان دەدات؛ لیژنەی دارایییش دژی قەرزکردن دەوەستێتەوە
|
-
گرژییە سنوورییەکان؛ تاران و بەغداد لەسەر دۆسیەی ئۆپۆزسیۆنی ڕۆژهەڵات ڕێککەوتن
|
-
هەرێمی کوردستان؛ قەوارەیەک لەنێوان قوربانیدانی مێژوویی و مەترسیی لەدەستدانی شەرعییەتدا
|
|
|
|