3   کاتژمێر پێش ئێستا 65 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی: هێزەکانی هەسەدە دەچنە ناو سوپای سوریا، بەڵام لە ناوچەکانی خۆیان دەمێننەوە

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و راوێژکاری سەرۆکایەتی سوریا، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەفدێکی جەماوەریی شاری عامودا ڕایگەیاند، هێزەکانی هەسەدە دەچنە ناو سوپای سوریا، بەڵام لە ناوچەکانی خۆیان دەمێننەوە.

مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، بڕیاری ستراتیژیمان ئەوەیە هەموو هێزەکانی هەسەدە بە شێوەیەکی فەرمی تێکەڵی سوپای نوێی سوریا بکرێن، بەڵام شەڕڤانەکان لە ناوچەکانی خۆیان دەمێننەوە و ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی یاسایی بەڕێوە دەبەن.

وتیشی، نزیکەی ١٧٠٠ شەڕڤانی یەپەگە دەگۆڕدرێن بۆ هێزی پاسەوانی سنوور، هەروەها هێزەکانی کۆماندۆ، پۆلیسی سەربازی، دژەتیرۆر و هێزە تایبەتەکان پێگەی یاساییان دەبێت.

"لە دێرک، قامیشلۆ، حەسەکە، کۆبانی و عەفرین لیوای سەربازیی تایبەت پێکدەهێنرێت، کە تەنها لیوای عەفرین ١٥٠٠ شەڕڤان لەخۆ دەگرێت، هیچ هێزێکی سەربە دیمەشق ناهێنرێتە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمە و هێزەکانمان لە خاکی خۆیان دەمێننەوە، هەروەها سەدان ئەندامی دەزگای هەواڵگریی هەسەدە دەخرێنە سەر میلاکی دەزگای هەواڵگریی گشتیی سوریا، بەڵام لە پێگەکانی خۆیان لە باکوری سوریا بەردەوام دەبن."

سەبارەت بە زمانی کوردی، مەزڵوم عەبدی وتی " هەوڵ دەدەین چوارچێوەیەکی دەستوری و یاسایی بۆ دانپێدانان بە زمانی کوردی لە سیستمی پەروەردەی سوریا دابنرێت، هێزەکانی هەسەدە ئێستا لە هەمیشە بەهێزترن، بەڵام ئامانجمان ئەوەیە لە چوارچێوەی دەوڵەتدا کار بکەین و ماف و بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد بپارێزین" .

تورکیا کە پێشتر داوای هەڵوەشاندنەوە و دواتر تێکەڵکردنی ئەندامانی هەسەدەی دەکرد بە شێوەی تاک لەناو سوپای سوریادا، بەڵام ئێستا تێکەڵبوون ڕوویداوە و بەڵام بە شێوەی تاک نییە، پێشتر هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا سورییه‌كه‌ی له‌ دیمه‌شق رایگەیاند راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) گرنگە و بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەیبینین، بەڵام جێبەجێکردنی لەسەر زەویش گرنگە.

لە دواین لێدوانیدا یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە، تورکیا هێزەکانی لە سوریا و عێراق ناکشێنێتەوە، تا دڵنیا نەبێت لە ئاسایشی سنوورەکانی، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر پاساوی تورکیا بۆ مانەوەی لە سوریا و داگیرکردنی چەند شارێکی باکوری سوریا و رۆژئاوای کوردستان بوونی هێزەکانی هەسەدە بوو.

 

  • پەیامی ڕوونی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ بارزانی؛ هاوبەشیی ستراتیژی لە ناوەڕاستی بەستەڵەکی پەرلەمان و حکومەتدا

  • سەڕەرای نەمانی پاساوەکانی؛ تورکیا ئامادە نییە لە عێراق و سوریا بکشێتەوە

  • هەرێمی کوردستان بە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی پێش بەلجیکا و عێراق کەوتووە

  • مەزڵوم عەبدی: هێزەکانی هەسەدە دەچنە ناو سوپای سوریا، بەڵام لە ناوچەکانی خۆیان دەمێننەوە

  • ئاژانسی ته‌سنیم باس له‌ بڵاوه‌پێكردنى درۆن له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ئۆكرانیا ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌

  • نرخی بەنزین ڕووی لە دابەزین کرد و سلێمانی و هەولێر جیاوازیی گەورەی نرخ لە نێوانیان هەیە

  • چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار لەسەر چەک و یاساکان دەدات؛ لیژنەی دارایییش دژی قەرزکردن دەوەستێتەوە

  • گرژییە سنوورییەکان؛ تاران و بەغداد لەسەر دۆسیەی ئۆپۆزسیۆنی ڕۆژهەڵات ڕێککەوتن

  • هەرێمی کوردستان؛ قەوارەیەک لەنێوان قوربانیدانی مێژوویی و مەترسیی لەدەستدانی شەرعییەتدا

سەرەکی