4   کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەمریكا؛ تاقیكردنەوەیەكی چارەنووسساز بۆ دەسەڵاتی ترەمپ

ئەمڕۆ هاووڵاتییانی ئەمریكا بەشداری لە هەڵبژاردنی نیوەی خولدا دەكەن، پرۆسەیەك كە دەكرێت دەسەڵاتی داهاتووی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ فراوانتر بكات یاخود بیخاتە بەردەم كۆنگرێسێكی نەیارەوە كە پرۆژەكانی پەكخات و دۆسیەی لێكۆڵینەوە لە بڕیارەكانی ئیدارەكەی و چالاكییە داراییەكانی بكاتەوە.

 سەرەڕای ئەوەی ناوی ترەمپ لەسەر كارتی دەنگدان نییە، بەڵام ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە ئاستی توانای سەرۆكی ئەمریكا بۆ ماوەی دوو ساڵی كۆتایی ویلایەتەكەی دیاری دەكات، لەگەڵ هەوڵی دیموكراتەكان بۆ سەندنەوەی زۆرینە لە كۆمارییەكان لە یەكێك لە ئەنجومەنەكان یان لە هەردووكیان.

دەنگدانەكە تەنیا لە دەسەڵاتی یاسادانانی فیدراڵیدا كورت نەبووەتەوە، بەڵكو هەڵبژاردنی حاكمی دەیان ویلایەت و هەزاران بەرپرسی خۆجێیش لەخۆدەگرێت، لەناو هەڵمەتێكدا كە مەترسییە ئابورییەكان، دۆسیەكانی جەنگ، كۆچبەری، گەندەڵی و فراوانبوونی خێرای بەكارهێنانی ژیریی دەستكرد باڵی بەسەردا كێشاوە.

هەڵبژاردنی نیوەی خول دوای دوو ساڵ لە ویلایەتی سەرۆكایەتی ئەنجام دەدرێت و دەرفەت دەداتە دەنگدەران هاوسەنگی هێز لەناو كۆنگرێسدا بگۆڕن. كۆنگرێس پێكهاتووە لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران، كە هەموو دوو ساڵ جارێك بۆ نوێنەران و خولی جیاواز بۆ پیران هەڵبژاردنیان بۆ دەكرێت.

ڕكابەرییەكان هەموو 435 كورسییەكەی ئەنجومەنی نوێنەران و 35 كورسی ئەنجومەنی پیران دەگرێتەوە كە 33 كورسییان لە چوارچێوەی خولی ئاساییدایە و دوو كورسییان هەڵبژاردنی تایبەتە.

 ئێستا كۆمارییەكان 218 كورسییان لە ئەنجومەنی نوێنەران هەیە بەرامبەر 214 كورسی دیموكراتەكان و یەك كورسی سەربەخۆ و دوو كورسی بەتاڵ. لە ئەنجومەنی پیرانیش، كۆمارییەكان 53 كورسیان هەیە بەرامبەر 45 كورسی دیموكراتەكان و دوو كورسی سەربەخۆ.

لەدەستدانی زۆرینە لەم ئەنجومەنانەدا دەسەڵاتی دیموكراتەكان بۆ لێپرسینەوە، بانگهێشتی شایەتحاڵ و كۆنترۆڵكردنی لیژنەكان بەهێزتر دەكات. هەرچەندە ناردنی دۆسییەكان بۆ وەزارەتی داد كە لەلایەن تود بلانشی دەستنیشانكراوی ترەمپەوە بەڕێوەدەچێت، ڕووبەڕووی گرێوگۆڵی سیاسی دەبێتەوە، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە پێوەرێكی گرنگ بۆ قەبارەی ڕكابەریی سیاسی لە ئەمریكادا.

بەپێی دوایین ڕاپرسیی ئاژانسی ڕۆیتەرز، پارتی دیموکرات بە ڕێژەی 46٪ بەرامبەر 38٪ لە پێش کۆمارییەکانەوەن بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا 54 ملیۆن ئەمریکی پێشوەختە دەنگیان داوە.

  • پارتی هەوڵەکانی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان چڕ دەکاتەوە؛ یەکێتی بڕیاری نەداوە و لایەنەکانیش دابەش بوون

  • ڕێککەوتنی ئەتۆمی یان جەنگ؟ تاران و واشنتۆن لە گەرووی هورمزدا ڕووبەڕوو دەبنەوە

  • مەترسیی پارچەبوونی هەرێمی کوردستان؛ چاتەم هاوس هۆشداری لە دابەشبوونی قووڵی نێوان پارتی و یەکێتی دەدات

  • هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەمریكا؛ تاقیكردنەوەیەكی چارەنووسساز بۆ دەسەڵاتی ترەمپ

  • بەکرێدانی شۆستەکان لە سلێمانی؛ پسپۆڕێکی هاتوچۆ و ڕێکخراوێکی مەدەنی هۆشداری دەدەن

  • وەڵامی توندی ئەنجومەنی گەلی شەنگال بۆ پارتی: ڕێز لە ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی بگرن

  • لەبارەی یەکخستنی هێزەکان و کەمەربەندی عەرەبی؛ نوێترین پەیامی مەزڵوم عەبدی

  • فشارەکانی ناتانیاهۆ و هەڕەشەی بەکارهێنانی ئەتۆم؛ واشنتۆن و تاران لە بەردەم سیناریۆی مەترسیداردا

  • هاوسەرۆکی پژاک: ئێرانێکی نوێ ساز دەبێت و فیدراڵیمان دەوێت

سەرەکی