2024-12-25 205 جار خوێنراوەتەوە

سعودیە ووڵاتی لە سێدارەدان

ناوەندی هەواڵ

لە سعودیە رێژەی لەسێدارەدان لە بەرزبونەوەدایە و تەنها لەم ساڵدا 330کەس سزاکەیان بەسەردا جێبەجێکراوە، لەو ژمارەیەش 100 کەسیان بیانین.
  
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاشکرایکردووە، ڕێژەی لەسێدارەدان لە وڵاتی سعودیە لە2024 دا، گەیشتووەتە  330کەس، ئەوەش  دەبێتە بەرزترین ڕێژەیە لە مێژوی وڵاتی سعودیەدا تۆمار کرابێت.
 
ئامارەکان نافەرمین و تا ئێستاداش سعودیە پشتڕاستی نەکردونەتەوە، بەڵام ئاژانسی ڕۆیتەرز لەڕێگەی ڕێکخراوی ناحکومی مافی مرۆڤی "ریپریڤ" ەوە زانیویەتی و پشتڕاستیکردوەتەوە کە بازدانێکی گەورە هەیە لە ڕێژەی لەسێدارەدان لە2024 دا بەراورد بەساڵانی پێشوو.
 
بڵاو بوونەوەی ئاماری بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدان لە سعودیە هاوکاتە لەگەل ئەوەی پێشتر شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان  ڕایگەیاندبوو"تەنها لەبەرامبەر کوشتنی بەئەنقەست ئەو سزایە بەسەر تاوانباردا جێبەجێ دەکرێت".

 بەگوێرەی ئامارە پشتڕاستکراوەکانی ڕۆیتەرز لە ساڵی 2022 دا  196 کەس ، ساڵی ڕابردوو  172 کەس و بۆ ساڵی 2024یش تا ئێستا  330 کەس لەسێدارەدراون، کە 100 کەس لەوانە خەڵکی وڵاتەکە نەبوون و بیانى بوون.
 
ئاژانسی ڕۆیتەرزئاشکرایکردووە، جگە لە کوشتنی بەئەنقەست بەشێک لە سزاکان،  بەهۆی ماددەی هۆشبەر و بەشێکی دیکەیان بەهۆی تاوانی تیرۆرستییەوە بووە.
 
ڕێژەیەی لەسێدارەدانی ئەمساڵ بەرزترین ڕێژەیە لە مێژووی سعودیە،  ئەوەش لەکاتێکدایە سعودیە ساڵانە ملیارەها دۆلار خەرج دەکات بۆ گۆڕینی ناوبانگەکەی بۆ سنووردارکردنی توندی ئایینی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بۆ ناوەندێکی گەشتیاری و کات بەسەربردن بەپێی پلانی دیدگای 2030 کە بە Mbsناسراوە و لەلایەن شازادەی جێنشینی سعودیەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

بە پێی داتا نا فەرمییەکان، لە ساڵانی ڕابردوودا لە جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەداندا، سعودیە لە پلەی سێیەمدا تۆمارکراوە و لە دوای  هەر یەک لە کۆریای باکور و ئێرانەوە بووە.

  • لەبەرامبەر سوتانی هۆتێلێك لەتوركیا دێنە دەنگ

  • لە بایكۆتەوە بۆ مانگرتن

  • ​قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان كۆتاییان نایەت؛ یاسای خانەنشینی قەیرانە نوێیەكە

  • ناوه‌ڕۆكى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ چییه‌؟

  • ڕۆژئاوای کوردستان لەنێوان خاوەنە بنەڕەتیی و ساختەکانیدا

  • 2024 ساڵی ڕووداوە کتوپڕ و سەرنجڕاکێشەکان

  • ئەو کەسەى هوجام سورچی سەربڕی کوژرایەوە

  • سعودیە ووڵاتی لە سێدارەدان

  • زۆرێك لە وڵاتان داوای پاراستنی كوردانی ڕۆژئاوا دەكەن؛ بەڵام حكومەتی هەرێم بێدەنگە

سەرەکی