هاکان فیدان و مەسرور بارزانی
2025-01-28
73 جار خوێنراوەتەوە
لەبەرامبەر سوتانی هۆتێلێك لەتوركیا دێنە دەنگ
ناوەندی هەواڵ
تا دێت هێرشە درۆنییەكانی توركیا بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی زیاتر دەبن ، لە
ڕابردوودا ئەگەر لە شاخ و پێدەشت و دۆڵەكان بوبن ئێستا لەناو جەرگەی شارەكان و تەنانەت
لە خواردنگەكانیش توركیا بۆردوومان دەكات !
هەمووان دەپرسن، تۆ بڵێی سەرۆكی هەرێم و حكومەت ئاگایان لەو هێرشانە نەبێت؟
نا ناكرێت، بۆ ئەوان كە هۆتێلێك لە توركیا دەسوتێت سەرە دەگرن بۆ دەربڕینی هاوخەمی
و سەرەخۆشی
كەواتە پرسیارێكی تەواوە، بۆ بەرپرسانی هەرێم بە حكومەت و حزبەوە ناتوانن
لانی كەم ئیدانەی ئەو هیرشانەی توركیا بكەن ؟
لەگەڵم بمێننەوە بۆئەوەی پێتان بڵێین بۆ بەرپرسانی حكومەت و حزب ئامادەنین
ئیدانەی ئەو هێرشانە بكەن و ڕێگربن لە دووبارە بوونەوەی هێرشەكان
لەگەڵ زیادبوونی سەردانی بەرپرسانی حزبی و حكومی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ
توركیا و بەپێچەوانەشەوە، بۆردومان و لەشكركێشییەكانی توركیا بۆ خاكی عێراق و هەرێمی
كوردستان زیاتربوون.
هەر دوێنێ درۆنی توركیا لە دوو ناوچەی جیاوازی هەرێمی كوردستان چەندین هاوڵاتی
كردە ئامانج كە بەهۆیەوە شەش كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكیش برینداربوو، بەوەش ڕێژەی
گیانلەدەستدان و بریندار بە هۆی هێرشەكانەوە
بە تەنها لە هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوە بۆ ٧٢٠ هاوڵاتی، هاوكات توركیا، بە تەنها
و لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ١٢ جار لە ڕیگەی درۆنەكانیەوە بۆردوومانی هاوڵاتی و
ڕۆژنامەنوسی كوردی باشوری لەم هەرێمەی خۆمان كردووە، بێ ئەوەی بەرپرسێكی حكومی بە
توركیا بڵێ پشتی چاوتان برۆیە .
لەبەرامبەردا هەمان ئەو بەرپرسانە، ئامادەن بۆ سوتانی تەنها هۆتێلێكی توركیا،
ڕاگەیەندراو لەسەر ڕاگەیەندراو دەربكەن و هاوخەمی خۆیان چەند بارە بكەنەوە، هەر ئەوەندەش
نا بەڵكو یەك هەفتەی میدیاكانیشیان بۆ رووماڵی چۆنیەتی سوتان و هۆكار و لێكەوتەكانی
تەرخان بكەن .
بۆ وەڵامی پرسیارەكەش كەپێستر ئاماژەمان پێكرد، ئێمە شرۆڤە ناكەین، وەڵامەكە
لە زاری هاوكارێكی هاكان فیدانەوە وەردەگرینەوە كاتێك ڕۆژنامەنوسێك پرسیاری لەبارەی
هەرێمی كوردستانەوە لێدەكات .
بەكورتی و پوختی بەرپرسە توركیەكە دەڵێت ئەو قەوارەی تۆ باسی دەكەیت سەرۆك
ئەردوغان پێش لەدایكبوونی لەباری بردووە و
ئەوان واتا توركیا كۆنترۆڵی تەواویان بەسەرحكومەت و بەرپرس و ئابوریەكەیدا
كردووە .
هاوكات بەرپرسەكە دەڵێت توركیا بەڵێن و پەیماننامەی درێژخایەن و بێ مەرجیان
پێ ئیمزا كردوون و ئەوانیان بەخۆیانەوە بەستۆتەوە ، هەموو ئەوانە لەبەرامبەر
پاراستنیان لە هەر ناڕەزایی و جێلەقبونێكیان لە هاوڵاتی یان هەر لایەنێك كە بیەوێت
ببێتە مەترسی بۆ كورسی و پێگەكانیان لە هەرێمی كوردستان ، ئەم وەڵامە لە رۆژنامەی
دەیلی سەباحی توركیدا بڵاوكراوەتەوە.
|