2024-04-23 640 جار خوێنراوەتەوە

ئێن ئاڕ تی تێکەوت؛ وردەکاریی رێککەوتنی نێوان پارتی و نەوەی نوێ ئاشکرا بوو

دۆسیەی تایبەت


کەناڵی ئێن ئاڕتی سەر بە شاسوار عەبدولواحید، بە دوو شێوەی جیاواز مامەڵە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات، بەتایبەتی شێوازی گواستنەوەی هەواڵ و بابەتە رۆژنامەوانییەکانی پەیوەست بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کەناڵەکە بەتەواوەتیی جیاوازە لە بەرپرسانی دیکە، ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ رێککەوتنێکی دووقۆڵی نێوان شاسوار عەبدولواحید و نێچیرڤان بارزانی.

بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای میدیایی ئیرادە، کەناڵی ئێن ئاڕتی، لەکاتی ناوهێنانی هەر یەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم، دەبێت پاشگری “کاربەڕێکەر” بەکاربهێنێت، بەڵام ئەو پشگرە بۆ نێچیرڤان بارزانیی بەکارناهێنێت.

تەنها لەمڕۆدا، سێ هەواڵی ماڵپەڕی ئێن ئاڕتی بە نموونە وەرگیراوە، دوان لە هەواڵەکان، وتەبێژی حکومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم قسەیان کردووە، بۆ هەردوو بەرپرسەکە پاشگری کاربەڕێکەر بەکارهاتووە.

بەڵام لە هەواڵێکی پێشتردا، ماڵپەڕەکە وتەکانی نێچیرڤان بارزانیی گواستووەتەوە و هیچ پاشگرێکی لەو شێوەیەی بۆ بەکارنەهێناوە، بۆ خۆلادان لە بەکارهێنانی ئەو پاشگرە، تەنانەت ئامادە نەبووە ئاماژە بە پێگە فەرمییەکەی ناوبراو بکات کە سەرۆکی هەرێمی کوردستانە.

دەزگای میدیایی ئیرادە، زانیویەتی ناوەندی هەواڵی ئێن ئاڕتی و تیمی هەواڵی کەناڵەکە ئاگادارکراونەتەوە کە بەهیچ شێوەیەک لە هەواڵ و راپۆرت و بابەتە رۆژنامەوانییەکاندا، هێرش نەکەنە سەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

ئەم ئاگادارکردنەوەیەش، هاوکاتە لەگەڵ رێککەوتنی شاسوار عەبدولواحید و پارتی، کە پێشتر رۆژنامەنووس ئارام ئەحمەد ئاشکرای کردبوو، گوایە هەردوولا رێککەوتوون لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە نەوەی نوێ هاوشانی پارتی و یەکێتی بەشداریی لە پێکهێنانی کابینەی دەیەم بکات.

پارتی دیموکراتی کوردستان، بەردەوام کاتێک رێککەوتن لەگەڵ لایەنێکی دەرەوەی خۆیدا واژۆ دەکات، نێچیرڤان بارزانی دەکاتە نوێنەری خۆی، ئەوەش بەهۆی توانا سیاسیی و دیپلۆماسییەکانی ناوبراو.

چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن؛ ئێستا رێککەوتنێکی رانەگەیەنراو لەنێوان پارتی و نەوەی نوێدا هەیە، پارتی لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە نوێنەرایەتی دەکرێت لە رێککەوتنەکەدا و نەوەی نوێش لەلایەن خودی شاسوار عەبدولواحیدەوە.

رێککەوتنەکە بەشێوەیەکە کە نەوەی نوێ و میدیاکەی دەستکراوە دەبن بۆئەوەی هێرش بکەنە سەر حکومەت و بەرپرسەکانی، بۆئەوەی بتوانێت دەنگی ناڕازی زۆنی سەوز کۆبکاتەوە، پاشانیش هەر بەو دەنگانە پێگەیەک بەدەستبهێنێت کە بتوانێت بەشداریی لە کابینەی دەیەم بکات.

لەو چوارچێوەیەشدا، نەوەی نوێ لەرێگەی ئێن ئاڕتییەوە، ماوەی چەند رۆژێکە هێرشێکی میدیایی تووندی بۆ سەر یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و بەرپرسانی ئەو حزبە لەناو حکومەتدا دەستپێکردووە.

  • جینۆسایدی هەڵەبجە؛ ئەو ئازارەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تائێستا وەكخۆی نەبینراوە

  • ئەو داتایانەی خامنەیی پێکوژرا

  • موجتەبا خامنەیی؛ ئێران لە شۆڕشی دژ بە پشتاوپشتەوە بۆ پشتاوپشتی

  • رابەری نوێی ئێران كێیە و بژاردەكانی دیكەش كێن؟

  • كورد لە بەرداشی واشنتۆن و تاراندا

  • مێژووی دەستێوەردانە دەرەكییەكانی ئەمریكا و گۆڕینی رژێمەكان لە جیهان

  • بەغداد لە چەند ئاڕاستەیەکەوە لەژێر ئاگردایە

  • ئایا کوڕەکەی شا بەلای ئەمریکاوە شیاوە؟

  • بژاردەی رۆژی قیامەت؛ ئەگەرەكانی سەرهەڵدانی جەنگ لەنێوان ئێران و ئەمریكا

سەرەکی