2024-12-01 289 جار خوێنراوەتەوە

تورکیا بە چڕى سنورى دهۆکى بۆردوومان کرد

ناوەندی هەواڵ

تورکیا بەچڕى دەستى بە بۆردوومانکردنى سنورى پارێزگاى دهۆک کردوە و تەنها لەمڕۆدا چوار جار لە رێگەى فڕۆکەى جەنگییەوە بۆردومانى چەند شوێنێکى ئەو سنورەى کردووە.

زیاتر لە سێ ساڵە توركیا بە بیانووی هێرشكردنە سەر پێگەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، لەشكركێسی كردووەتە سەر هەرێمی كوردستان و دەیان كیلۆمەتری لە سنووری هەردوو پارێزگەی هەولێر و دهۆك داگیركردووە و زیاتر لە 80 بارەگای سەربازی كردووەتەوە و تا ئێستاش لەشکرکێشى و بۆردوومانەکانى بەردەوامن و بەرپرسانى هەرێمیش لەبەرامبەر ئەو پێشێلکاریانە بێدەنگییان هەڵبژاردووە.

بە پێی ئامارەكانی ڕێكخراوی “سی پی تی” ئەمریكی، تا ئێستا دەیان هاووڵاتیی بوونەتە قوربانیی ئەو هێرشانەی كە توركیا دەیانكاتە سەر هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1-12-2024،  جارێکى دیکە فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆردوومانی چیای خێرێ لە سنووری گوندی باسفرای سەربە شارۆچکەی شێخان لە پارێزگای دهۆک کرد.

لە زانیارییەکاندا هاتووە، تا ئێستاش زیانەکانی بۆردوومانە نەزاندراوە و فڕۆکە جەنگەیەکان بەردەوام بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە و ترس و دڵەڕاوکێیەکى زۆریش لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبووەتەوە.

 

  • ئەلمۆنیتۆر: نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا لەگەڵ مەزلوم عەبدی و مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە

  • زۆرترین کەس لە تاران و کرماشان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون

  • بەشی زۆری ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی دەستگیر کراون

  • چۆن دەزگای هەواڵگری مۆساد دزەی کردە ناو ئێران و سیستمە بەرگریییەکانی لەناو برد؟

  • ئێران وەڵامی ‌هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و سەدان موشەک و درۆنی ئاڕاستەکرد

  • واشنتۆن پۆست: ئەو موشەکانەی ئەمڕۆ هێرشەکەی پێ ئەنجامدرا چەند مانگێک لەمەوپێش ئاودیوی ئێران کراوە .

  • پانۆراماى پێشهاتە سەربازییەكانى نێوان ئێران و ئیسرائیل

  • هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا "تورکیا بەچەکی قورس و قەدەغەکراو و درۆن هێرش دەکاتە سەر گەریلا"

  • ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنبار " ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت و داهاتەکەشی بنەماڵەیەک دەستی بەسەردا دەگرێت "

سەرەکی