×

2024-06-09 126 جار خوێنراوەتەوە

بایدن و ماکرۆن: کاردەکەین بۆ رێگریکردن لە تەقینەوەی هەرێمی

ناوەندی هەواڵ

لە کاتی بەڕێوەچوونی 80هەمین ساڵیادی ئۆپراسیۆنەکانی نۆرماندی، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا لە ئێوارەی دوێنێ شەممە پێشوازی کرد لە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا و گفتوگۆیان لەبارەی بازرگانی و دۆسیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکرانیا کرد.

سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی فڕەنسا رایانگەیاند، پێکەوە هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە لە پێناو رێگریکردن لە تەقینەوەی هەرێمی و هێمنکردنەوەی نیگەرانییەکانی نێوان تەلئەڤیڤ و حزبوڵای لوبنان.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی ئیلیزێ رایگەیاند، ئەمریکا و فڕەنسا هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ رێگریکردن لە تەقینەوەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، هەروەها سەرنج دەخەنە سەر هێمنکردنەوەی نیگەرانییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان.

هەریەکە لە سەرۆکەکانی ئەمریکا و فڕەنسا دڵخۆشی خۆیان بۆ رزگارکردنی چوار بارمتە ئیسرائیلییەکە دەربڕی کە لەلایەن هێزەکانی سەر بە بزوتنەوەی حەماس دەستگیرکراون، بایدنیش بەڵێنی دا لە کارکردن نەوەستێت تا ئەو کاتەی سەرجەم بارمتەکان دەگەرێنەوە نیشتمانی خۆیان و هەردو لایەنی جەنگەکە دەگەیەنن بە ئاگربەست.

  • زیاتر لە 108 کۆمپانیاى بەریتانى چەک بۆ ئیسرائیل دابیندەکەن

  • ئیسرائیل داوای چۆڵكردنی غەززە دەکات

  • کۆشکی سپی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران ڕەتدەکاتەوە

  • بەهۆى تینوویێتی 12کۆچبەری رۆژئاوا گیانیان لەدەستدا

  • سەرۆك وەزیرانی نوێى بەریتانیا لە یەكەم ڕۆژی كاركردنیدا یاسای ناردنی كۆچبەرانی بۆ ڕواندا ڕاگرت

  • یەکەم لێدوانی مەسعود پزیشکیان دوای بوونی بە سەرۆک کۆماری ئێران

  • بڕیاری ناردنی کۆچبەرانی بۆ ڕواندا هەڵوەشایەوە

  • سبه‌ینێ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • خولی دوومی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت

سەرەکی