2024-07-06 365 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆك وەزیرانی نوێى بەریتانیا لە یەكەم ڕۆژی كاركردنیدا یاسای ناردنی كۆچبەرانی بۆ ڕواندا ڕاگرت

ناوەندی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی نوێی بەڕیتانیا لە یەكەمین بڕیاری خۆیدا یاسای ناردنی كۆچبەرانی بۆ ڕواندا هەڵوەشاندەوە.

بەپێی هەواڵێکی  ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەڕیتانی، کیەر ستامەر، لە یەكەم ڕۆژی كاركردنیدا وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی بەڕیتانیا كاركردنی بە (یاسای ڕواندا) ڕاگرت كە تایبەتە بە ڕاگواستنی كۆچبەران لە بەڕیتانیاوە بۆ ڕواندا.

یاسای ڕواندا پێشتر لەلایەن كابینە حكومییەكانی پارتی پارێزگارانەوە پەسەند كرابوو و مانگی چواری ئەمساڵ لەلایەن پەڕلەمانی بەڕیتانیاوە دەنگی لەسەر درا.

دوێنێش ئیڤیت كۆپەر، وەزیری نوێی ناوخۆی بەڕیتانیا ئاشكرای كرد، فەرماندەییەكی نوێ بۆ كۆنترۆڵكردنی سنوورەكانی وڵاتەكەی پێكدەهێنێت و ڕاشیگەیاند، یەكێك لە ئەركە سەرەتاییەكانی حكومەت پاراستنی سنوورەكانە.

هەڵوەشاندنەوەی یاسای ڕواندا لە بەرژەوەندیی پەنابەرانی بەڕیتانیایە، هەرچەندە پارتی كرێكاران كە تازە دەسەڵاتی گرتووەتە دەست ئاماژەی بەوە داوە، ڕاگرتنەكە بەهۆی تێچووی زۆرەوەیە لەسەر حكومەت و بۆ چارەسەری كێشەی پەنابەران بەدوای ڕێگاچارەی دیكەدا دەگەڕێن.

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

  • پەرلەمانتارێكی ئێران: ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەكەی بەندەر عەباسەوەیە

سەرەکی