2024-07-09 295 جار خوێنراوەتەوە

کۆشکی سپی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران ڕەتدەکاتەوە

ناوەندی هەواڵ

ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە ڕەتکردەوە و دەڵێت، واشنتن پێی وانییە  ئێران دوای گۆڕنکاری سەرۆکی وڵاتەکە هەڵسوکەوتی خۆی بگۆڕێت.

جۆن کێربی، ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، حکومەتی ئێران هێشتا پشتیوانی لە گرووپەکانی حیزبوڵڵا، حەماس و میلیشیاکانی حوسییەکان دەکات، بۆیە دوورە دانوستاندنەکانی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران دوای هاتنەسەرکاری سەرۆکی نوێ گۆڕانکاریی بەسەر بێت.

پێشتر مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری نوێی هەڵبژێردراوی ئێران لەکاتی  بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، تا ئێران بە ڕووی جیهاندا نەکرێتەوە دانوستانەکان دەستپێناکەنەوە، کێشە ناوخۆییەکان و  هەڵئاوسانی ئابووریی وڵاتەکەش چارەسەر نابێت.

لەلایەکی دیکەوە، کۆشکی سپی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەکرد، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تەوەری سەرەکیی گفتوگۆی نێوان بایدن و کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا دەبێت.

  • وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئیسرائیلە

  • ئەمڕۆ چاوەڕوان دەکرێت ترەمپ پیلانە توندەکەی بخاتە ڕوو لەبارەی غەززە

  • وڵاتانی عەرەبی نیەتیان باشە و واشنتن دەرفەتێکیان پێدەدات لەبارەی گەشتن بەپلانێک بۆ غەززە

  • ئایا جیهان سایکس پیکۆیەکی نوێ بە سەرکردایەتی ترەمپ قبوڵ دەکات؟

  • ئاگرەکەى لۆس ئەنجلس کۆنتڕۆڵکرا

  • حەماس سێ بارمتەکراوی ئیسرائیلی ئازاد کرد

  • ژمارەیەک بارمتەى دیکەى ئیسرائیلى ئازاد دەکرێن

  • فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و کۆپتەرێکى سەربازیی لە واشنتۆن پێکیاندادا و چەندین کەس بونە قوربانیی

  • پرسی سەرەکییان غەززە دەبێت، ترەمپ و ناتانیاهۆ کۆدەبنەوە

سەرەکی