×

2024-07-01 248 جار خوێنراوەتەوە

هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌: دورو نزیک په‌یوه‌ندیمان به‌و ڕوداوانه‌ی هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوكه‌وه‌ نیه‌

ناوەندی هەواڵ

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، هێزه‌كانیان په‌یوه‌ندیان به‌هیچ كام له‌و ڕوداوانه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوك رویانداوه‌.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕێی ڕێڕه‌وی ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقین تاوه‌كو ڕاست و دروستی دور له‌مه‌رام و پیلانی ناڕه‌وا بۆ ڕایگشتیی وڵاته‌كه‌مان ئاشكرابكه‌ن.

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ی یەکێتی له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا  دەڵێت"به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك، دور و نزیك هێزه‌كانمان و هێزه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییان به‌و روداوانه‌وه‌ نییه‌ كه‌ له‌ هه‌ولێری خۆشه‌ویست، دهۆكی ده‌لال و كه‌ركوكی قودسی كوردستان رویانداوه‌".

دەقی ڕوونکردنەوەکەی هێزەکانی 70ی یەکێتی:

ڕوونکردنەوەیەک لە ھێزەکانی70وە:

بۆ رای گشتی رووندەکەینەوە بە ھیچ شێوەیەک، دوور و نزیک ھێزەکانمان و ھێزەکانی تری ھەرێمی کوردستان پەیوەندییان بەو رووداوانەوە نییە کە لە ھەولێری خۆشەویست، دھۆکی دەلال و کەرکوکی قودسی کوردستان روویانداوە.

جێگەی نیگەرانی و سەرسووڕمانە کە تەنیا نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی بەغدا بە مەرامی تایبەت و وەک تۆمەت ئاماژە بە ناوی ھێزەکانمان و سنووری سلێمانی دەکات. 
وە وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بەڕوونی ئاماژەی بە زانیارییەکاندا بەبێ ئەوەی ناوی ھیچ ھێزێک بھێنێت.

لێرەوە رایدەگەیەنین کە نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی بەغداد وتی: ئەو تۆمەتبارانە لەبەرامبەر بڕەپارەیەکدا "تەجنید" کراون. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە و جەختیش دەکەینەوە کە؛ ئەم کەسانە نە لەژێر فەرمان و چەتری ئێمە و ھیچ ھێزێکیترمان ئەو کارەیان کردووە و نە پەیوەندیی بەھێزەکانمانەوە ھەبووە.
ئێمە لە ھێزەکانمان چاوەڕێی رێڕەوی تەواوی لێکۆڵینەوەی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقین تاوەکو راست و دروستی دوور لەمەرام و پیلانی ناڕەوا بۆ رایگشتیی وڵاتەکەمان ئاشکرابکەن کە ھەر کەس و لایەنێک لەپشت سووتاندنی بازاڕەکانەوەیە، رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی