×

2024-07-02 181 جار خوێنراوەتەوە

ئاسایشی هه‌رێم له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی روونکردنەوە دەدات

ناوەندی هەواڵ

لە گەڕەکی راپەڕین لە شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت و تەقیەوە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
ئۆتۆمبێلەکە  لە نێوان گەڕەکی راپەڕین و قولەرەیسی لەنزیک شاری میران ستی ئاگریگرتووە و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی سلێمانی کاری پێویست ئەنجام دراوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی.

لەلایەتکی دیکەوە، سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ژمارە 122ڕایگەیاندووە، لەلایەن تیمەکانیانەوە دوو برینداری ڕووداوەکە گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار دۆخی تەندروستییان ناجێرە.
هاوکات، دەزگا فەرمییەکانی سلێمانی لەبارەی لێکۆڵینەوەی ڕووداوەکە ڕایانگەیاندووە، ڕووداوەکە بەهۆی گڕگرتنی سیستمی غازی ئۆتۆمبێلەکەوە بووەو دواتر تانکی بەنزینەکەی تەقیوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەى زانیارییە سەرەتاییەکان و شایەتحاڵانی نزیک لە ڕووداوەکە هۆکاری ڕووداوەکە بەهۆی بۆمبی لکێنراوەوە بووە بە ئۆتۆمبێلەکەوە. 

لەسەر ڕووداوەکە،  دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوەو تێدا هاتووە، سەبارەت بەڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە نزیک پڕۆژەی میران سیتی لە گەڕەکی ڕاپەرین.نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2024/7/2 کاتژمێر 11:30 بەهۆی تەقیینەوەی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کیا سپۆرتاج ڕەنگی سپی.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕوونکردنەوەکەدا دەڵێت، لەئێستادا هۆکاری تەقینەوەکەی نەزانراوە، کەبووەتە هۆی برینداربوونی دووکەس بەسەختی، کە یەکێکیان شۆفێری ئۆتۆمبێلێک و ئەوەی دیکەیان سەرنشین بووە.

ئاماژە بەوەشدراوە لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە.

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی