×

2024-07-02 257 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆى کێشەى باڵباڵێنى نێو پارتى شەڕە تەقە ڕوویدا

ناوەندی هەواڵ

تا دێت کیشە ناوخۆییەکانى پارتى بەهۆى بەستنى کۆنفرانسەکەیان قوڵتر دەبێتەوە و بەشێک لە کادر و ئەندام لایەنگرانیان لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێم  بەدەست باڵێکى حزبەکەوە داد و بێدادیانە و بەشێوەیەک لە خەلیفان کێشەکان تا ئەندازەی شەڕەتەقە و رووبەڕووبوونەوە درێژەی کێشاوە.

رۆژى سێشەممە 25-6-2024،  لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، کۆنفراسی ناوخۆیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستى پیکرد، بەڵام لە بەشێک لە ناوچەکان  کۆنفڕانسەکە ناڕەزایەتى ئەندام و کادرانى بەدواى خۆیدا هێنا بە شێوەیەک  كادرانی ناڕازی پارتی ناوچەی بێتواتەیان سوتاند و لە گەرمیان و سلێمانیش شەڕ و ڕوبەڕوبوونەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکەیداڕوویدا و تا ئیستاش ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن.

بەگوێرەى زانیاریەکانن  شەوی رابردوو، کۆمەڵێک چەکداری سەر بە بەرپرسی پێشووی ناوچەی پارتی لە خەلیفان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کارگێڕی ناوچەی خەلیفان و دوای رووبەڕوبوونەوە و تەقەکردن، پەلاماری ماڵ و منداڵی کارگێڕی ناوچەکەیان داوە.

لە زانیارییەکاندا هاتووە، کارگێڕی ناوچەی خەلیفان لەگەڵ ویستی بەرپرسی پێشووی ناوچەی پارتی لە خەلیفان نەبووە و رێگربووە لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەوەش بووەتە هۆى سەرچاوەى دروستبوونى کێشە و ململانێیەکى قورس لە نێوانیاندا بەشێوەیە  بەرپرسی پێشووی ناوچەی پارتی لە خەلیفان به‌ چه‌كه‌وه‌ هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌سه‌ر كارگێڕى ناوچه‌كه‌ و شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌نێوان هه‌ردووكیاندا روویدا.

ئیرادە زانیویەتىن دوای رووبەڕووبوونەوە و تەقەکردنێکی زۆر لایه‌نگره‌كانى به‌رپرسى پێشووى ناوچه‌ى خه‌لیفانى پارتى ئیهانه‌ى خێزان و منداڵه‌كانى یەکتریان کردووە.

 

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی