×

2024-07-02 258 جار خوێنراوەتەوە

یەکێتی سێ پۆستی لە حکومەتی خۆجێی نەینەوا وەرگرت

ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کۆبووەوە و گۆڕانکاریی لە 20 پۆستی حکومەتی خۆجێیدا کرد و یەکێتی سێ پۆستی وەرگرت، پارتیش بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکرد.

محەمەد کاکەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاندووە، ئەنجومەنی نوێی پارێزگای نەینەوا کۆبووەوە و گۆڕانکاری لە 20 پۆستدا کرد، لەو گۆڕانکارییەش، سەیدۆ خەیری بە قائیمقامی شەنگال دیاریکراو و یەکێتیش سێ پۆستی لە ئەنجومەنی پارێزگاکە وەرگرت.

ڕاشیگەیاند، پۆستەکانی یەکێتی بریتین لە قائیمقامی قەزای مەخمور کە دراوەتە سەردار سیامەند، پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ دراوەتە داود جندی، ھەروەھا پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی وانکێ دراوەتە یاسر عەساف.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەشڵێت، پۆستەکان بەرکەوتەی ھەڵبژاردنن و بۆ یەکێتی بە دەنگدان یەکلاییکراونەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، "فراکسیۆنەکانی پارتی و نەینەوا لئەھلیھا بەسەرۆکایەتی نەجم جبوری بەشدارییان لەکۆبوونەوەکەدا نەکردووە".

گۆڕانکارییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەکاتێکدایە بۆیەکەم جار و دوای 33 ساڵ،یەکێتی پۆستی قائیمقامی مەخموری وەردەگرێت، بەڵام بەرپرسانی پارتی لەمەخمور ڕایانگەیاندووە ئەو پۆستە ڕادەست ناکەن.

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی