×

2024-07-03 148 جار خوێنراوەتەوە

هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بەخۆپیشاندانکرد

ناوەندی هەواڵ

هێزەکانی پێشمەرگەلە لیوای نۆ دژی دواکەوتنی مووچە و بێبەشکردنیان لە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە3-7-2024، پێشمەرگەکانی لیوای نۆ لەسنووری ناحیەی تەیناڵ گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و دەڵێن، بێبەشکراون لەو هاوکارییە داراییەی کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێشکەشی پێشمەرگەی دەکات.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، کە بڕی 430 هەزار دینار وەک هاوکاری دارایی هاوپەیمانان دەدرێتە پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگەکانی لیوای نۆ کە ژمارەیان دوو هەزار پێشمەرگەیە دەڵێن ئەوانی نەگرتووەتەوە.

ئاماژەشیان بەوەدا لە ساڵی 2022 سێ مووچەیان فەوتاوە و لە دابینکردنی جلوبەرگی سەربازیش بێبەش کراون و داوایان کرد کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت.

هاوکات ، هەر بەپێی زانیارییەکان بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە لە لیواکانی دیکەی پێشمەرگە لەسنووری سلێمانی ڕایانگەیاندووە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی ئەنجام دەدەن بو داوا کردنی مووچەکانیان.

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی