×

2024-07-03 193 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنى وەزیران لەسەر پرسی مووچەی هێزە ئەمنییەكان لە کۆبوونەوەدایە

ناوەندی هەواڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەسەر چەند پرسێک لە کۆبوونەوەدایە و و تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکەش تایبەتە  بە پرسی مووچەی هێزە ئەمنییەكان و هاوتاكردنی مووچەی خانەنیشان و دەروازە سنورییەكان.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ  چوارشەممە تاوتوێى پرسى هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو دەکات .

تەوەرەێکى دیکەى کۆبوونەوەکەش تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەبارەى پرسی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆران و مووچەی مانگی ئایاری و حوزەیرانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

ئەوە لەکاتیکدایە، ماوەى 65 رۆژە هێزە ئەمنییەکانى هەرێم مووچەیان پێنەراوە و هەر ئەمڕۆش بەهۆى دواکەوتنى مووچەکانیان بەشێک لەو هێزانە دەستیاتت بە رددبوونەوە و خۆپیشاندان کرد.

 

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی