×

2024-07-03 233 جار خوێنراوەتەوە

چەپەکانى کوردستان لەبەرامبەر داگیرکارى تورکیا هەڵوێست وەردەگرن

ناوەندی هەواڵ

سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی ھەرێم  هاتە دەنگ و داواش لە حکومەتی عێراق دەکات لە چوارچێوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا رێگری لەو ئۆپراسیۆنە سەربازیانە بکات.

لێژنەی کاری ھاوبەشی چەپی کوردستانی لەبارەى بەردەوامى لەشکرکیشییەکانى تورکیا بۆ ناو خاکى هەرێم ڕاگەیەندراوێکى  بۆ ڕای گشتی و ھێز و لایەنە کوردستانیەکان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق حکومەتی عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن  بۆ ناو خاکی ھەرێمی کوردستان و عێراق پێشێلکاری سەروەری عێراقە بۆیە پێویستە حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا رێگری لەو ئۆپراسیۆنە سەربازیە بکات. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت دەکەنەوە کە تاکە ڕێگا بۆ سەقامگیری ناوچەکە بە گشتی و تورکیا و عێراق و کوردستان بە تایبەتی، گەڕانەوەیە بۆ چارەسەری ئاشتیانە.

ئەو لیژنەیە  داوا لەسەر سەرجەم ھیز و لایەن سیاسییەکانی پارچەکانی کوردستان پێویستە ڕەچاوی ھەڵومەرجی سیاسی ناوچەکە بە گشتی و ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی بکەن، چونکە باشوری کوردستان لەھەڵومەرجێکی زۆر دژوارە لەگەڵ کۆمەڵێک کێشەی سیاسی و ئابوری ھەم لە ناوخۆدا و ھەم لەگەڵ عێراق رووبەرووە، بۆیە پێویست دەکات ھەموو لایەک لە چوارچێوەی بەرژەوەندی نیشتمانی و نەتەوەیی، لە ئاستی بەرپرسیارەتی بێت.

لیژنەی کاری ھاوبەشی چەپی کوردستانی سەرەڕای تێبینی و سەرنج و ناڕەزایی زۆریان لە بەرامبەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڵام دواجار داوادەکەن تەنیا لە رێگەی ھەماھەنگی لایەنەکان و دەستگرتن بە ستراتیژی یەکێتی نەتەوەیی دەتوانین بەرەنگاری پیلانی داگیرکاری ببنەوە.

دوای سێ ساڵ له‌ شكستهێنانی ئۆپه‌راسیۆنەکانى تورکیا  بۆ ناو خاکى هەرێمى کوردستان و بەدیاریکراوى زنجیرە چیاى گارە و پارێزگاى دهۆک، بۆیە تورکیا بەناچارى لە بەهارى ئەمساڵ و لەدواى چەندین دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانى سەربازى و سیاسى عێراق و پارتى دیموکراتى کوردستان لەناوچەکانى پارێزگاى دهۆک هێزى سەربازى بە چەک و جبە خانەیەکى قورسەوە هێنایە ناو خاکى هەرێم.

بەپێى راپۆرتەکانى رێكخراوى سى پى تى ئه‌مریكى لە قۆناغى یەکەمى ئۆپەراسیۆنەکان، هێرشە ئاسمانى و زەمینییەکانى تورکیا مەترسى گەورەیان لە سەر 190 خانەوادە لە 39 گوندی ئاوەدانی دەووروبەری چیای گارا دروستکردوە، ئەوە جگە لە دروستبوونى مەترسى گەورە لەسەر کۆى خاکى هەرێمى کوردستان بۆ قۆناغەکانى داهاتوو.

 

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی