×

2024-07-08 263 جار خوێنراوەتەوە

کۆمسیۆن ژمارەى دەنگدەرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى ڕاگەیاند

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ بەشداریکرن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان نزیکەی سێ ملیۆن دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە. 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئامارێکى ئەو دەنگدەرانەى بڵاو ردووەتەوە کە تا ئێستا ناوى خۆیان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تۆمار کردووە و کارتەکانیان وەرگرتووەتتەوە.

بە گوێرەی ئامارێکە لە کۆی سێ ملیۆن و 789 هەزار و 360 دەنگدەری هەرێمی کوردستان، دوو ملیۆن و 901 هەزار و 80 دەنگدەر تۆمارکراون و کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.

لە ئامارەکەدا هاتووە،  لە پارێزگای هەولێر لە کۆی ملیۆنێک و 366 هەزار و 462 دەنگدەر، ملیۆنێک و 16 هەزار و 357 دەنگدەر تۆمارکراون، لە پارێزگای سلێمانی لە کۆی ملیۆنێک و 496 هەزار و 152 دەنگدەر، ملیۆنێک و 146 هەزار و 530 دەنگدەر تۆمارکراون، لە پارێزگای دهۆک لە کۆی 926 هەزار و 746 دەنگدەر، 738 هەزار و 193 دەنگدەر تۆمارکراون.

ئەوە لەکاتێکدایە، دواى پێنج جار لە دەرکردنى مەرسوم لەلایەن سەرۆکى هەریمى کوردستانەوە بۆ دیاریکردنى رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بڕیارە لە 20-10-2024 هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

  • دۆسییەی تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنووسان گولیستان و هێرۆ دەبرێتە پەرلەمانی عێراق

  • دادگای تاوانەکانی دژە گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نور زوهێر دەرکرد

  • مەشهەدانی: ناكۆكیی لایەنەكان لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان یەكلاكرایەوە

  • سەدر حیزبوڵڵای لوبنان بە سوپای مەهدی ناودەبات

  • زیاتر لە سێ ملیۆن زیارەتکاری شیعە هاتوونەتە عێراق

  • سەدر داوای خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا دەکات

  • گروپە چەکدارەکانی عێراق هەڕەشەی تووند لە هێزەکانی ئەمریکا دەکەن

  • دەوڵەتی یاسا دوو بژاردە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان دیاری دەکات

  • وردەکاری کۆبونەوەی نێوان سودانی و وەزیری دەرەوەی سعودیە

سەرەکی