×

2024-08-27 164 جار خوێنراوەتەوە

دادگای تاوانەکانی دژە گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نور زوهێر دەرکرد

ناوەندی هەواڵ

سەرچاوەیەکی دادوەری ئاشکرایکردووە، دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نور زوهێر دەرکردووە کە تۆمەتباری سەرەکی دزی سەدەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 27-8-2024، دادگاییکردنی نور زوھێر بەبێ ئامادەبوونی خۆی لە بەغداد بەڕێوەچوو، بەپێی ماددەی 331، لە یاسای سزادانی عیراقی، کە تۆمەتباری سەرەکی دزینی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری دەستەی گشتی باجەکانە کە بە "دۆسێی دزیی سەدە" ناسراوە.

مستەفا سەندە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاندووە، دادگای تاوانەکانی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی نور زوھێر، وادەی بۆ دیاریکراوە کە دەبێت رادەستی دادگا بکرێت.

نور زوھێر، لە ناوچەی حەدات لە بەیروت تووشی ڕووداوی ھاتووچۆ بوو و بە سەختی بریندار بوو، دەوترێت لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە بەڵام نازانرێت لە چ وڵاتێک.

هاوکات دەستەی دەستپاکی عیراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە دزیی سەدە تێوەگلاون تا ئێستا گەیشتووەتە ٣٠ کەس.

  • دەسەڵاتی دادوەری عیراق لێكۆڵینەوە لە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەكات

  • 14 یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنى نوێ لە نێوان عێراق و ئێران واژۆکرا

  • مه‌سعود پزیشكیان گه‌یشته‌ عێراق

  • هاوپەیمانی نەسر: حکومەتی هەرێم نایەوێت ڕێگەچارە بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم بدۆزێتەوە

  • مستەفا حەنتووش: مووچەی فەرمانبەران لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوتدا بیمە دەکرێت

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە ساڵی 2025 ڕووبەڕووی فشارە داراییەکان دەبێتەوە

  • مالکى داواى دەستلەکارکێشانەوە لە سودانى دەکات

  • راوێژکارێکى سودانى: هیچ رێككەوتنێك بۆ كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق نەکراوە

  • سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

سەرەکی