×

2024-08-22 88 جار خوێنراوەتەوە

وردەکاری کۆبونەوەی نێوان سودانی و وەزیری دەرەوەی سعودیە

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی ئابی 2024، محمد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان سعود، وەزیری دەرەوەی شانشینی سعودیە کۆبووەوە و گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک تەوەرکراوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە فەیسەڵ بن فەرحان سعود وەزیری دەرەوەی شانشینی سعودیە کردووە،

ڕوونیشیکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و شانشینی سعوودیە کرا، و ئاسۆی پەرەپێدانیان لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەتی سیاسی و ئابووری، پتەوکردنی هاوبەشییە بەرهەمدارەکان، و کاراکردنی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە، بە شێوەیەک کە سوودی هاوبەش و بەرژەوەندی هاوبەش بۆ هەردوو وڵاتی برا بەدەست بهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێداچوونەوە بە گرنگترین پێشهاتەکانی ناوچەکە، کاردانەوەی بەردەوامی دەستدرێژییەکانی غەززە، پێویستی بەردەوامبوونی کاری هاوبەش و هەماهەنگی هەوڵە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیی، و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی تەواوی خۆی بگرێتە ئەستۆ بۆ ڕێگریکردن لە کارەساتی جینۆساید کە زیاتر لە 10 مانگە دژی خەڵکی فەلەستینی بەردەوامە دژی مافە مێژووییەکان بۆ ژیان لەسەر خاکەکەی.

  • دەسەڵاتی دادوەری عیراق لێكۆڵینەوە لە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەكات

  • 14 یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنى نوێ لە نێوان عێراق و ئێران واژۆکرا

  • مه‌سعود پزیشكیان گه‌یشته‌ عێراق

  • هاوپەیمانی نەسر: حکومەتی هەرێم نایەوێت ڕێگەچارە بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم بدۆزێتەوە

  • مستەفا حەنتووش: مووچەی فەرمانبەران لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوتدا بیمە دەکرێت

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە ساڵی 2025 ڕووبەڕووی فشارە داراییەکان دەبێتەوە

  • مالکى داواى دەستلەکارکێشانەوە لە سودانى دەکات

  • راوێژکارێکى سودانى: هیچ رێككەوتنێك بۆ كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق نەکراوە

  • سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

سەرەکی