×

2024-08-25 204 جار خوێنراوەتەوە

سەدر حیزبوڵڵای لوبنان بە سوپای مەهدی ناودەبات

ناوەندی هەواڵ

ڕێبەری ڕەوتی سەدر، دەستخۆشی لە هێزەکانی لوبنان دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنی زایۆنی و دەڵێت: هەروەک چۆن سوپای مەهدی لە ساڵی 2003دا بە تەنیا لە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاریدا بوو بەهەمان شێوە ئێوە ئەوە دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "چونکە دەزانین تەنها بوون لە گۆڕەپانی ململانێکاندا مانای چییە، لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە بۆ پاراستنی لوبنانی خۆشەویست و گەلە گەورەکەی و موجاهیدنە بەڕێزەکانی لە هەموو خراپەیەک، بۆ ئەوەی لە دەستدرێژیی شەڕی زایۆنی ڕزگاری بێت".

لە دوای هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری بزووتنەوەی حەماسەوە، ئیسرائیل هێرشێکی کاولکاریی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە و تا ئێستا زیاتر لە 40 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە دەیان هەزاری دیکەش برینداربوون.

  • دەسەڵاتی دادوەری عیراق لێكۆڵینەوە لە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەكات

  • 14 یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنى نوێ لە نێوان عێراق و ئێران واژۆکرا

  • مه‌سعود پزیشكیان گه‌یشته‌ عێراق

  • هاوپەیمانی نەسر: حکومەتی هەرێم نایەوێت ڕێگەچارە بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم بدۆزێتەوە

  • مستەفا حەنتووش: مووچەی فەرمانبەران لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوتدا بیمە دەکرێت

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە ساڵی 2025 ڕووبەڕووی فشارە داراییەکان دەبێتەوە

  • مالکى داواى دەستلەکارکێشانەوە لە سودانى دەکات

  • راوێژکارێکى سودانى: هیچ رێككەوتنێك بۆ كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق نەکراوە

  • سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

سەرەکی