×

2024-08-26 86 جار خوێنراوەتەوە

مەشهەدانی: ناكۆكیی لایەنەكان لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان یەكلاكرایەوە

ناوەندی هەواڵ

دواى تێپەڕبوونى نزیکەى حەوت مانگە بەسەر پرسی پۆستى سەرۆکی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، یەکێک لە کاندیدەکانى ئەو پۆستە دەڵێت، ناكۆكیی لایەنەكان لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان یەكلاكرایەوە

رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2023 ، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری كۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەكە لە محەمەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش ڕاستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە و تا ئێستاش چەندین کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە هەڵبژاردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ یەک لە کاندیدەکان بە فەرمى یەکلا نەکراونەتەوە.

محمود مەشهەدانی, یەكێك لە كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی پەرلەمانی عێراق, لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نوسیویەتی: خۆشحاڵ و شەرفمەندم كە زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پێكهاتە جیاوازەكان، رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر كاندیدكردنم بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكان لەوبارەیەوە.

دەشڵێت، نیشتمان پێش پێكهاتەیە.. پێكهاتەش لەپێش قەوارەی سیاسیە، بەڵێن دەدەم بە پارێزگاریكردن لەو ئەمانەتە و لەگەڵیان بم و بۆ هەموویان بم، بەوشێوازەی بەرژەوەندی گشتی دەیخوازێت، لەسەر بنەمای پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن بە لەبەرچاوگرتنی رێڕەوی یاسایی و دەستوری لە بەڕێوەبردنی ئەنجومەن.

  • دەسەڵاتی دادوەری عیراق لێكۆڵینەوە لە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەكات

  • 14 یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنى نوێ لە نێوان عێراق و ئێران واژۆکرا

  • مه‌سعود پزیشكیان گه‌یشته‌ عێراق

  • هاوپەیمانی نەسر: حکومەتی هەرێم نایەوێت ڕێگەچارە بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم بدۆزێتەوە

  • مستەفا حەنتووش: مووچەی فەرمانبەران لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوتدا بیمە دەکرێت

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە ساڵی 2025 ڕووبەڕووی فشارە داراییەکان دەبێتەوە

  • مالکى داواى دەستلەکارکێشانەوە لە سودانى دەکات

  • راوێژکارێکى سودانى: هیچ رێككەوتنێك بۆ كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق نەکراوە

  • سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

سەرەکی