×

2024-08-24 171 جار خوێنراوەتەوە

زیاتر لە سێ ملیۆن زیارەتکاری شیعە هاتوونەتە عێراق

ناوەندی هەواڵ

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاشکرایکردووە، لە ماوەی 18 رۆژی ڕابردوودا، زیاتر لە سێ ملیۆن و 300 هەزار زیارەتکار، بۆ بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حوسەین، گەیشتونەتە عێراق.

ئەمڕۆ شەممە، 24-8-2024، دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، لە رۆژی 6ـی ئەم مانگەوە، تا 23ـی ئەم مانگە، سێ ملیۆن و 367 هەزار و 449 کەس لە دەروازە سنوورییەکانەوە هاتوونەتە عێراق.

ئەو زیارەتکارانە لە دەروازە سنوورییەکانی، سەفوان، شەلامجە، شیب، زەرباتیە، مەنزوریە، قائیم، فڕۆکەخانەی بەغدا، فڕۆکەخانەی نەجەف لە سنووری عێراق، دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و باشماخ لە هەرێمی کوردستانەوە هاتوونەتە عێراق.

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە رێگەی ئەو دەروازانەوە عێراقیان بەجێهێشتووە، دوو ملیۆن و 221 هەزار و 70 کەس بوون.

بڕیارە سبەی یەکشەممە، رێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن لە عێراق بەڕێوەبچێت، پێشبینی دەکرێت، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، ملیۆنان کەس بەشداری لەو رێوڕەسمەدا بکەن.

  • دەسەڵاتی دادوەری عیراق لێكۆڵینەوە لە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەكات

  • 14 یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنى نوێ لە نێوان عێراق و ئێران واژۆکرا

  • مه‌سعود پزیشكیان گه‌یشته‌ عێراق

  • هاوپەیمانی نەسر: حکومەتی هەرێم نایەوێت ڕێگەچارە بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم بدۆزێتەوە

  • مستەفا حەنتووش: مووچەی فەرمانبەران لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوتدا بیمە دەکرێت

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە ساڵی 2025 ڕووبەڕووی فشارە داراییەکان دەبێتەوە

  • مالکى داواى دەستلەکارکێشانەوە لە سودانى دەکات

  • راوێژکارێکى سودانى: هیچ رێككەوتنێك بۆ كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق نەکراوە

  • سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

سەرەکی