×

2024-08-28 122 جار خوێنراوەتەوە

دۆسییەی تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنووسان گولیستان و هێرۆ دەبرێتە پەرلەمانی عێراق

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری عێراق جێگەی قبوڵکردن نییە و ئیدانەى بۆردومانەکانى تورکیا لە ناو خاکى هەرێم دەکات و دەڵێت، لەگەل دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکانى پەرلەمان دۆسیەى تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنووسان لەلایەن تورکیاوە دەبەینە پەرلەمان.

ڕۆژی 23ی ئابی 2024، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی ڕۆژنامەنووسانی کۆمپانیای چەتر بۆ کاری میدیایی کرد، بە هۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووسی ژن بە ناوەکانی “گوڵیستان تارا و هێرۆ بەهادین” شەهید و ڕۆژنامەنووسێکی دیکەش بەناوی “ڕێبین بەکر” برینداربوو.

عەلی نیعمە ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، ئیدانەی بۆردوومانی بەردەوامی دەوڵەتی تورک لە خاکی عێراق بەگشتیی و سلێمانی بە تایبەتی دەکەم و دۆسیەى  تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنووسان (گولیستان تارا و هێرۆ بەهادین) دەبەینە پەرلەمان و کار بۆ بانگهێشتکردنی کەسایەتییە حکومی و سەربازییەکان دەکەین، بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئەم پێشهاتە ئەمنییە مەترسیدار و گەورەیە.

دەشڵێت، دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری عێراق جێگەی قبوڵکردن نییە، هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری دەکات و یارمەتیدەرە بۆ تێکدانی ئاسایش لە سەرتاسەری عێراقدا، دەبێت بەخێرایی ڕێگری لێبکرێت و بێدەنگ بوون لێی پاساوە بۆ بەردەوامبوونی.

بەبۆچوونى ئەو پەرلەمانتارە، تورکیا بە زیادکردنی هێرشەکانی زۆر سنووری بەزاندووە و خەڵکی بە ئامانج دەگرێت لەناو گەڕەکەکانی سلێمانی، ئەو پێشێلکارییەکی ئەمنی جددییە دەبێت بەهەموو شێوەیەک ڕێگری لە دووبارە بوونەوەی بکرێت،بێدەنگبوونیش لە ئاستی ئەم پێشێلکارییانە پاساوێکە بۆ بەردەوامبوونی ئەنقەرە لەو جۆرە دەستدرێژییانە.

 

  • دەسەڵاتی دادوەری عیراق لێكۆڵینەوە لە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەكات

  • 14 یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنى نوێ لە نێوان عێراق و ئێران واژۆکرا

  • مه‌سعود پزیشكیان گه‌یشته‌ عێراق

  • هاوپەیمانی نەسر: حکومەتی هەرێم نایەوێت ڕێگەچارە بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم بدۆزێتەوە

  • مستەفا حەنتووش: مووچەی فەرمانبەران لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوتدا بیمە دەکرێت

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە ساڵی 2025 ڕووبەڕووی فشارە داراییەکان دەبێتەوە

  • مالکى داواى دەستلەکارکێشانەوە لە سودانى دەکات

  • راوێژکارێکى سودانى: هیچ رێككەوتنێك بۆ كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق نەکراوە

  • سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

سەرەکی