×

2024-07-09 121 جار خوێنراوەتەوە

سودانی داوا لە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەکات سەردانی عێراق بکات

ناوەندی هەواڵ

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە شێوەیەکی فەرمی دوای لەمەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران کرد بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات.

نوسینگەی محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق  لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سودانی بەتەلفوون قسەی لەگەل سەرۆک کۆماری نوێی ئێران کردووە وێڕای  پیرۆزبایی بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران و بەفەرمی بانگهێشتی کردووە تا سەردانی بەغداد بکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامبوونی هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکان و دۆسیەکانی پەیوەست بە ئاسایش و ئابووری کردووەتەوە، بەو جۆرەی لە بەرژەوەندیی هەردوولادا بێت و ببێتە هۆی بووژانەوەی عێراق و ئێران.

ئاماژە بەوەشدراوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق   بانگهێشتمانەی  ئاڕاستەی پزشکیان کردووە تا سەردانی عێراق بکات، ئەوەش بە مەبەستی برەودان بە پەیوەندییەکانیان و گفتوگۆکردن لەبارەی چەندین دۆسیەی گرنگ.


  • دۆسییەی تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنووسان گولیستان و هێرۆ دەبرێتە پەرلەمانی عێراق

  • دادگای تاوانەکانی دژە گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نور زوهێر دەرکرد

  • مەشهەدانی: ناكۆكیی لایەنەكان لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان یەكلاكرایەوە

  • سەدر حیزبوڵڵای لوبنان بە سوپای مەهدی ناودەبات

  • زیاتر لە سێ ملیۆن زیارەتکاری شیعە هاتوونەتە عێراق

  • سەدر داوای خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا دەکات

  • گروپە چەکدارەکانی عێراق هەڕەشەی تووند لە هێزەکانی ئەمریکا دەکەن

  • دەوڵەتی یاسا دوو بژاردە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان دیاری دەکات

  • وردەکاری کۆبونەوەی نێوان سودانی و وەزیری دەرەوەی سعودیە

سەرەکی