×

2024-07-11 303 جار خوێنراوەتەوە

بۆ یەکەم جار حکومەتى عێراق لەسەر پێشێلکارییەکانی تورکیا هەڵوێستى خۆى ڕاگەیاند

یەکەم هەڵوێستی حکومەتی عێراق بەرامبەر داگیرکاری و دەستدرێژییەکانی  تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا و سەرۆک وەزیران دەڵێت، دەستدرێژی و پێشێلکارییەکانی تورکیا لەسەر خاکەکەمان ڕەتدەکەینەوە.

یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەڕێگەى محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە خاکی هەرێمی کوردستان یەکەمین هەڵوێستی حکومەتەکەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، ئێمە دەستدرێژی و پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکەکەمان ڕەتدەکەینەوە.

سەرۆک وەزیران لەو کۆبوونەوەیەدا هۆشدارى بە تورکیا داوە  ڕەچاوی پرەنسیپەکانی دراوسێیەتی بکات و مامەڵەی دیپلۆماسی لەگەڵ حکومەتی عێراق بکات، هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا بکات لەسەر هەر بابەتێک کە پەیوەندی بە لایەنی ئەمنیەوە هەبێت.

دووپاتیشی کردەوە، حکومەتی عێراق پابەندە بە پاراستنی خاکەکەی و بەرگریکردن لە هاوڵاتییانی خۆی لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ ڕوونیشیکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران ڕێنمایی دەرکردووە کە شاندێک بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت، بۆ پێداچوونەوە بۆ دۆخی گشتیی و کۆک بوون لەسەر هەڵوێستێکی یەکگرتوو و ئیدانەکردنی دەستدرێژی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان.

دواى ئەوە کۆبوونەوەیەش لەسەر داوای سودانی ئەعرەجی بە سەرۆکایەتی وەفدێکی ئەمنی باڵا گەیشتە ھەولێر،  ئامانج لە سەردانەکەش لێکۆڵینەوەیە لە بۆردومان و لەشکرکێشیەکانی سوپای تورکیا لە ھەرێم.


  • دۆسییەی تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنووسان گولیستان و هێرۆ دەبرێتە پەرلەمانی عێراق

  • دادگای تاوانەکانی دژە گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نور زوهێر دەرکرد

  • مەشهەدانی: ناكۆكیی لایەنەكان لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان یەكلاكرایەوە

  • سەدر حیزبوڵڵای لوبنان بە سوپای مەهدی ناودەبات

  • زیاتر لە سێ ملیۆن زیارەتکاری شیعە هاتوونەتە عێراق

  • سەدر داوای خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا دەکات

  • گروپە چەکدارەکانی عێراق هەڕەشەی تووند لە هێزەکانی ئەمریکا دەکەن

  • دەوڵەتی یاسا دوو بژاردە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان دیاری دەکات

  • وردەکاری کۆبونەوەی نێوان سودانی و وەزیری دەرەوەی سعودیە

سەرەکی