×

2024-07-14 130 جار خوێنراوەتەوە

داواى جوڵاندنى هێز لە سوپای عێراق بۆ ناو خاکی هەرێم دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

بەمەبەستى دانانى سنورێک و رێگریکردن لە هاتنەناوەى زیاتى سوپاى تورکیا بۆناو خاکى هەرێم، داوا لە سوپاى عێراق دەکرێت دەست بە جوڵاندنى هێز بکات.

لەشکرکیشییەکانى تورکیا بۆ ناو خاکى هەرێم بەردەوامە و  تا ئێستا بە سەدان هەزارجار هێرش و بۆردوومانی ئەنجامداوە و لە ئێستادا زیاتر لە 80 بنکە و بارەگای خاکی هەرێم کردووەتەوە هاوکات  بە قوڵایی  40 کیلۆمەتر داگیرکاریی لەناو خاکی هەرێم ئەنجامداوە.

جەواد یەسارى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە رێگەى میدیا عێراقییەکانەوە داواى  لە سوپاى عێراق کردووە، بۆ ڕێگرى لە سوپاى تورکیا بچنە ناو خاکى هەرێمى کوردستانەوە و دەڵێت، پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی عێراق پێشینەیەکی مەترسیدارە و پێویستە حکومەتى عێراق هەڵوێستى هەبێت.

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە،  پاراستنی خاکی عێراق پێویستی بە چوونە ناوەوەی سوپای عێراق هەیە و پێویستە یەکە سەربازییەکان بچنە ناو هەرێمی کوردستانەوە و کاریگەریی خۆیان لە هەرێمی کوردستان فراوانتر بکەن.

پێشتریش  کامەران عوسمان، بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی-عێراق سی پی تی CPT  ی ئەمەریکی  لەکاتی بەشداری کردنی لەدیالۆگی دەزگای میدایایی ئیرادە وتی:' تەنها لە ماوەی 70 ڕۆژی سەرەتای ساڵی 2024، تورکیا (141)بۆردوومانی لە پارێزگای دهۆکدا ئەنجامداوە کە لەو ژمارەیە 75 بۆردوومان بۆ سەر گوندەکانی دەووروبەری چیای گارا بووە.

بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی-عێراق سی پی تی CPT  ی ئەمەریکی نیگەرانی خۆی دربڕی و وتی:" ئەوەی جێگەی داخە زۆرینەی ئەو بنکەو بارەگا سەربازییانەی تورکیا لەناو خاکی هەرێم هەیەتی و بەشێکی هەرێکی کوردستانی پێداگیر کردووە بە کەل و پەل و ئامێرەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دروستکراون.

سی پی تی CPT  ، هۆشداریدەدات لە ئاوارەبوون و دروستبوونی مەترسی بۆ سەر گیانی (190) خانەوادە لە (39) گوندی ئاوەدانی دەووروبەری چیای گارا لە قۆناغی جێنەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیادا.

  • دۆسییەی تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنووسان گولیستان و هێرۆ دەبرێتە پەرلەمانی عێراق

  • دادگای تاوانەکانی دژە گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نور زوهێر دەرکرد

  • مەشهەدانی: ناكۆكیی لایەنەكان لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان یەكلاكرایەوە

  • سەدر حیزبوڵڵای لوبنان بە سوپای مەهدی ناودەبات

  • زیاتر لە سێ ملیۆن زیارەتکاری شیعە هاتوونەتە عێراق

  • سەدر داوای خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا دەکات

  • گروپە چەکدارەکانی عێراق هەڕەشەی تووند لە هێزەکانی ئەمریکا دەکەن

  • دەوڵەتی یاسا دوو بژاردە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان دیاری دەکات

  • وردەکاری کۆبونەوەی نێوان سودانی و وەزیری دەرەوەی سعودیە

سەرەکی