2024-07-20 319 جار خوێنراوەتەوە

ئەمەریکا: ئێران ڕێگرە لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین

ناوەندی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا  ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی ڕێگریی لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دەکات.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ، لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە کۆڕبەندی کۆلۆرادۆ بۆ ئاسایش ڕایگەیاند،  ئێران و حەماس هەماهەنگ و هۆکارن لە کۆتایی نەهاتنی شەڕی غەززە و چارەکردنی پرسی فەڵەستین و ئیسرائیل، وتیشی، هەردووکیان ڕێگرن لە چارەکردنی ئاڵۆزییەکان بە دامەزراندنی دوو دەوڵەتی هاوتا بۆ فەلەستین و ئیسرائیل.

لە بارەی شەڕی غەززەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وتی: لەلایەن ئیسرائیل و حەماسەوە ڕەزامەندی دراوە بۆ ئەوەی کار لەسەر پێشنیازەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بکەین بۆ ئاگربەست و ڕاگرتنی شەڕ، بەڵام هێشتا هەندێک کێشە هەن، پێویستیان بە دانووستان و چارە هەیە، ئیستاش ئێمە لە 10 هەنگاوی کۆتاییداین، کە قورسترین قۆناغەکانی هەنگاوەکانە.

لە بارەی ئێرانەوە، ئەنتۆنی بلینکن دەڵێت، بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە دۆخی ئێران جێگەی گومانە و لە دوو هەفتەی داهاتوودا تاران هەموو ئەو ماددە و کەرەستانەی دەست دەکەوێت کە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی پێویستن.

ئاماژەی بەوەشکرد،  لەچەند هەفتەی ڕابردوودا ئێران هەنگاوی گەورەی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی ناوە، بەڵام ئەمەریکا دژی دەستگەیشتنی ئێرانە بە چەکی ئەتۆمی و لەم پێناوەشدا هەوڵەکانی دەخاتەوە گەڕ.

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

  • پەرلەمانتارێكی ئێران: ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەكەی بەندەر عەباسەوەیە

سەرەکی