2025-05-04 127 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

ناوەندی هەواڵ

پێگەی ئەکسیۆس  بڵاویکردوە، پیت هێگسس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، بەنیازە هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیسرائیل بکات، پێش سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 ئەکسیۆس لە زاری دوو بەرپرسی ئیسرائیلییەوە کە ناویان نەهاتووە رایگەیاندووە، هێگسس لە رۆژی 12ی ئەم مانگە سەردانی ئیسرائیل دەکات و چاوی بە یسرائیل کاتز، هاوتا ئیسرائیلیەکەی و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکەوێت.

 دواتر وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی سعودیە دەکات بۆ بەشداریکردن لە سەردانەکەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بڕیارە 13ی ئەم مانگە بەشداری لوتکەی وڵاتانی کەنداو لە سعودیە بکات و دواتریش سەردانی قەتەر و ئیمارات بکات.

هاوكات سەردانەکەی هێگسس بۆ ئیسرائیل یەکەم سەردانی دەبێت بۆ وڵاتەکە لەدوای وەرگرتنی پۆستەکەی و ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەمریکا و ئیسرائیل ناکۆکن لەبارەی هێرشی سەربازیی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

  • پەرلەمانتارێكی ئێران: ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەكەی بەندەر عەباسەوەیە

سەرەکی