2025-05-01 171 جار خوێنراوەتەوە

بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

ناوەندی هەواڵ


ئینا کانابارۆ لوکاس، کە نازناوی بەتەمەنترین کەسی جیهانی هەیە لە تەمەنی 116 ساڵ و 326 رۆژدا لە شاری پۆرتۆ ئەلێگری کە تێیدا ژیاوە کۆچی دواییکرد.

ئینا کانابارۆ لوکاس لە 8ی حوزەیرانی 1908 لە شاری سانفرانسیسکۆ دی ئاسیسی باشووری بەرازیل لەدایکبووە.

ئەو ژنە دووەم بەتەمەنترین راهیبە لە مێژوودا، دوای لوسیل راندۆنی فەرەنسی کە تاوەکو تەمەنی 118 ساڵی ژیاوە.

جێی باسە لە دوای ئینا کانابارۆ لوکاس ئێستا نازناوی بەتەمەنترین کەسی زیندوو لە جیهاندا بۆ ژنێکی ئینگلیز بە ناوی ئیتێل کاتەرهام دەگەڕێتەوە کە لە شاری ساری لە باشووری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا دەژی.

هاوكات بەپێی ئامارەکانی گروپی توێژینەوەی پیرەکان (GRG) و کۆمپانیای لۆنگڤیکوێست کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، ئێستا ئیتێل کاتەرهام تەمەنی 115 ساڵ و 252 رۆژە.

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

  • پەرلەمانتارێكی ئێران: ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەكەی بەندەر عەباسەوەیە

سەرەکی