2025-05-03 175 جار خوێنراوەتەوە

نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕەتیدەکاتەوە، بۆ بەفیڕۆدانی کات بەشدارییان لەدانوستانە ناڕاستەوخۆکانیان لەگەڵ ئەمریکا کردبێت‌و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، کە نایانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکە سەرهەڵبدات.

فاتمە مهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دانوستان دەکەین، چونکە نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا سێ گەڕی دانوستانی ناڕاستەوخۆی تاران‌و واشنتۆن لەبارەی پڕۆژەی ئەتۆمی ئێران بەڕێوەچون؛ دوجاریان لەعەممان‌و جارێکیشیان لەئیتاڵیا بوە، بەشێکی میدیاکانی ئەمریکا باسیان لەوەکردوە، ئێران ویستویەتی لەڕێگەی ئەو گفتوگۆیانە، کات بەدەستبهێنێت‌و ڕێژەی پیتاندانی یۆرانیۆم بەرزبکاتەوە.

دەشڵێت، ئەو دەنگۆیانەی میدیاکانی ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە‌و جەختدەکاتەوە، بەشدارییان لەو سێ دانوستانە ناڕاستەوخۆیە بۆ بەبەفیڕۆدانی کات نەبوە، بەڵکو دەمانویست بگەینە ئەنجام.

سه‌باره‌ت به‌بۆمبارانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دوپاتیکردەوە، بەتوندی وەڵامی هەر هەڕەشەیەکی ئیسرائیل بۆ بۆمبارانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان دەدەینەوە.

وتەبێژی حکومەتی ئێران باسی لەوەشکرد، وا بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە گەڕی چوارەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئەمریکاو ئێران لەعەممان بەڕێوەبچێت، بەڵام دانوستانەکان بۆ کاتێکی نادیار دواخران‌و هەموو جۆرە پەیوەندییەکیش لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا ڕاگیراون.

بەرپرسانی ئەمریکاو لەسەروی هەموانەوە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکى ئه‌مریكا چەندینجار جه‌ختیکردوەتەوە، بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەئێران نادەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئیسرائیلیش جەختیکردوەتەوە، ئێران هەوڵبدات ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، هەموو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بۆمباران دەکات.

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

  • پەرلەمانتارێكی ئێران: ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەكەی بەندەر عەباسەوەیە

سەرەکی