2025-05-01 182 جار خوێنراوەتەوە

دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

ناوەندی هەواڵ

بەرپرسانی دیمەشق و ریش سپیی درووزەکان بۆ راگرتنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی جەرمانا و سەحنایا گەیشتن بەڕێکەوتن، هێزی ئەمنیی دیمەشق بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە لەو ناوچانە بڵاوەیان پێکراوە.

ئاژانسی فەرمیی سوریا سانا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو پارێزگارەکانی ریفی دیمەشق و سوەیدا و قونەیتیرە و ژمارەیەک لە ریشسپی و کەسایەتیی درووزەکان لەبارەی رووداوەکانی جەرەمانە و سەحنایە گەیشتن بە رێککەوتنی سەرەتایی بۆ راگرتنی گرژییەکان.

دوای رێککەوتنەکەش پارێزگارەکان بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری دۆخی ئەمنی سەردانی سەحنایەیان کردووە، هێزی ئەمنی دیمەشقیش چونەتە تەواوی ناوچەکانی سەحنایا و دەوروبەری، هەروەها جەختیان لەوەکردووەتەوە دەبێت چەک تەنها بەدەست دەوڵەتەوە بێت.

لەلایەکی دیکەوە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، سەرۆکی ئەرکانی سوپا فەرمانیداوە لەبەرامبەر بەردەوامی توندوتیژیەکان دژی دروزەکان هێرشبکەنە سەر ئامانجەکانی حکومەتی سوریا.

بەپێی ئامارەکانی روانگەی سوری، تەنها لەماوەی 48 کاتژمێری شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی دیمەشق و دروزەکاندا لە هەردوودا 47 کەس کوژراون.

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

  • پەرلەمانتارێكی ئێران: ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەكەی بەندەر عەباسەوەیە

سەرەکی