2024-07-22 233 جار خوێنراوەتەوە

هەوڵی لێسەندنەوەی منداڵێک لە لیدزی بەریتانیا پۆلیس و دانیشتوانی پەنابەری شارەکە دەدات بەیەکدا

ناوەندی هەواڵ

بە پێی بڵاوکراوەی بەشێک لە میدیا ناوخۆیی و جیهانیەکان دەرکەوت دوای هەوڵی کێشانەوەی منداڵێک لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە لایەن پۆلیسەوە، پەنابەرانی ناوچەکە بە توندی ڕووبەڕووی پۆلیسی شارەکە بوونەوە و چەندین ئۆتۆمبێلی پۆلیس و پاسێکی دوو نهۆمیان سوتاند . 

بە پێی زانیاریەکان توندو تیژی و وەستانەوەی پەنابەران بەرامبەر پۆلیسی شارەکە دوای ئەوە تەشەنەی کرد، کە باوک و دایکی منداڵەکە لە کاردەبن و منداڵەکەش لەگەڵ چوار لەئەندامانی دیکەیان لە ماڵەوە بوون کە برا و خوشکی مانداڵەکە دەکەن، بەڵام بە هۆی بەربوونەوەی لە شوێنی خەوتنەکەی، قاچی مداڵەکە دەشکێت و دواتر پۆلیسی شارەکە ئاگاداری دەزگای خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی دەکات و ئەوانیش ڕاستەوخۆ هەوڵی بردنی منداڵەکە و لیسەندنەوەیان لە خێزانەکەی دەدەن .

گاردیانی بەریتانی لە سەر ڕووداوەکە دەنوسێت ؛ لە کاتی ڕووبەڕووبونەوەکاندا جارجارە دەنگی تەقینەوە هەبووە و بەو هۆیەشەوە بەشێک لە هاولاتیانی ناوچەکە ڕایان کردووە کە دیار نیە هۆکار و دەنگی ئەو تەقینەوانە چی بوون ..
بە پێی بەدواداچوونە میدیاییەکان، پۆلیسی شارەکە دوای ئەوەی بێئاکام دەمێننەوە لە بەرامبەر خێزانی منداڵەکە و پاوپشتی کردنی پەنابەرانی شارەکە و فراوان بوونی توندوتیژی، پۆلیس داوای هاوکاری و ناردنی هێزی زیاتری پۆلیس دەکەن بۆ داخستنی ئەو ناوچەیەی کە توندوتیژیەکەی تێدا دروست بووە، تا ئەو کاتەی کارمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی و پۆلیسی شوێنەکە بە سەلامەتی دەردەکەن .

بە پێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی شارەکە، لە ئەنجامی دروست بوونی ئەو توندوتیژییە هیچ قوربانیەکان نەبووە، بەڵام چەندین ئۆتۆمبێلی پۆلیس سوتێنراون و زیانی مادی زۆر لە شوێنی ڕووداوەکە هەبووە .

ئێڤێت کۆپەر وەزیری ناوخۆ لە پلاتفۆرمی ئێکس و لە هەژمارەکەی خۆیەوە ڕایگەیاند : شۆک بووە بەو دیمەنە ترسناکانەی لەلایەن پەنابەرانی ناوچەکەوە کراونەتە سەر پۆلیس وئۆتۆمبێلەکانیان و بە مەترسی ناوی بردووە  .

بە پێی زانیاری و لێدوانی چەند پەنابەرێک لە شارەکەوە، ئێستا پۆلیسی شارەکە سەرقاڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیە کە لە دیمەنە ڤیدیۆییەکاندا دەرکەوتوون و دەستیان هەبووە لە وەستانەوەیان بەرامبەر پۆلیسی شارەکە .

پەنابەرێک لە شاری لیدز پێی وایە : سیستمی خزمەتگوزاری چاودێری کۆمەڵایەتی، دوو جۆر یاسا لە وڵاتانی ئەوروپا پەیڕەو دەکەن کە یەکییان تایبەتە بە هاوڵاتیانی ڕەسەنی وڵاتەکە و ئەوەی دیکەیان تایبەتە بە هاوڵاتی و خێزانی پەنابەران کە زۆر توند ماڵە دەکەن و لە هەر بابەتێکی ئاساییدا کە لە هەموو شوێنێک و ماڵێکدا ئەگەری ڕوودان و چەند بارەبوونەوەی هەیە، توندن و یەکەم هەوڵیشیان بردن و دەست بەسەردا گرتنی منداڵەکەیە، کە نەئەکرێت و نە قبوڵدەکرێت .

ساڵانە لە وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژئاوا بە گشتی، دەیان کێشە و توندوتیژی بە هۆی یاسای دەستبەسەرداگرتنی منداڵان ڕوودەدەن، بەتایبەت بەرامبەر خێزان و کەس و کاری ئەو منداڵانەی کە باوک و دایکیان بە ڕەگەز سەربە وڵاتانی ئاسیان و لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا وەک پەنابەر دەژین .


  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

  • پەرلەمانتارێكی ئێران: ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەكەی بەندەر عەباسەوەیە

سەرەکی