2024-07-23 336 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەی سەباح: پەرلەمان گەمارۆکانى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانی تاوتوێ دەکات

ناوەندی هەواڵ

پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە دانیشتنەکانی داهاتوودا پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی دۆسیەی سزادانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیا و لەشکرکێشییەکانی ئەو وڵاتە بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان دەکات.

فاتن قەرغولی، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی وتووە، لیژنەکەیان چوونەتە فڕۆکەخانەی سلێمانی، لەگەڵ بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە گفتوگۆیان لەبارەی سزاکانی تورکیا و ڕاگرتنی گەشتەکانی سلێمانی لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی تورکیا کردووە، لە دوای سەردانەکەیان، بابەتەکەیان بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق خستووەتەڕوو تا دەستوەردانی دیپلۆماسی بکات.

لەبارەی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە هێرش و ئۆپراسیۆنی سەربازییەوە خەریکە دەبێتە داگیرکاریی ڕاستەقینە.

جەختی کردووەتەوە،، بوونی تورکیا لە هەرێمی کوردستان قبووڵکراو نییە و لەلایەن پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەکانییەوە بەتایبەت لیژنەی ئاسایش و بەرگری گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

پێشتریش لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌كه‌یەکدا بڵاویکردەوە،  فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی و هونه‌ری و ئیداری و ئه‌منی نییه‌و له‌لایه‌ن توركیاوه‌ سزای سیاسی دراوه‌و پێویسته‌ ئه‌و سزایه‌ كۆتایی پێبهێنرێت.

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

سەرەکی